355598Image1

دارایی: خشتەیەکی نوێی مووچەی راگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان خشتەیەکی نوێی مووچەی راگەیاند، بەپێی خشتەکە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی یەکی 9 وەزارەت و سەرۆکایەتی و توێژ بەپێی سیستەمی نوێی پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ خشتەکە روونکردنەوەی داوە کە دوای گەیشتنی بڕە پارەی بەغدا، مووچەی مانگی یەکی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكانی دیکە دابەشدەكرێت. بڕیارە حکومەتی عێراق مانگانە 317 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.

– یەكشەممە 15-4-2018:

1_ مووچەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دابەشدەكرێت.

2_ مووچەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان دابەشدەكرێت.

دووشەممە 16-4-2018:

1_ مووچەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دابەشدەكرێت.

2_ مووچەی سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان دابەشدەكرێت.

3_ موووچەی پەرلەمان دابەشدەكرێت.

4_ مووچەی ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەكرێت.

سێشەممە 17-4-2018:

1_ مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەشدەكرێت.

2_ مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەكرێت.

پێنجشەممە 19-4-2018:

1- مووچەی دەزگای ئاسایش دابەشدەكرێت.

بابەتی دواتر

99

حكومەتى هەرێم: گەشتى عومرە بە رێگاى وشکانى پێچەوانەى رێنماییەکانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن “ما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *