1013351152

پڕۆژە بڕیاری رووسیا سه باره ت به دۆخى سووریا رەتکرایەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکەی سەر سووریا لەسەر داوای رووسیا لە کۆبوونەوەدایە. رووسیا رەشنووسی پڕۆژەبڕیارێکی ئامادەکردووە و لە کۆبوونەوەکەدا قسەی لەسەر کرا، پاشان خرایە دەنگدانەوە بەڵام دەنگی پێویستی نەهێنا.

کۆبوونەوەکە بە فەرمانی راستەوخۆی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا داواکرابوو، پاشان ڤاسیلی نێبێنزیا، باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایش داوای بەستنی کۆبوونەوەکەی کرد.

لەبەرامبەر رەشنووسی پڕۆژەبڕیارەکەی رووسیا دیپلۆماتکارانی رۆژئاوایی دەڵێن ئەگەر رووسیا ئەو رەشنووسە بخاتە دەنگدانەوە، ئەوا بێگومان ڤیتۆی دەکەن و شکستی پێدەهێنن”. دوای ئەوەی خرایە دەنگدانیشەوە، نیوەی زیاتری ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش دژی پڕۆژەکە دەنگیاندا و رەتیانکردەوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

858694cafaf16731aaacc2d1f453f632_XL

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی. بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە كاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *