images (1)

ڕاگه‌یه‌ندراوی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامي له‌سه‌ر موچه‌ی پاسه‌وانان

ڕاگه‌یه‌ندراوی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌
له‌سه‌ر موچه‌ی پاسه‌وانان

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌
به‌ داخه‌وه‌ به‌ بیانووی كه‌می پاره‌ و نه‌بوونی بودجه‌ی پێویست، جارێكی تر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ و لیژنه‌كانیان، چینێكی شه‌ره‌فمه‌ندیان فه‌رامۆش كرده‌وه‌ و پاشه‌كه‌وتی نایاسایی موچه‌ی یه‌كه‌ی پاسه‌وانانیان ده‌ستكاریی نه‌كرد.
له‌ كاتێكدا به‌م سیسته‌مه‌ نوێیه‌ی حكومه‌ت ته‌واوی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رانبه‌رانیان كه‌مكرده‌وه‌ و به‌ڵام ئه‌و توێژه‌ی كه‌ شه‌ره‌فی حیزب و باره‌گا و لێپرسراوه‌كانیان ده‌پارێزن، له‌ ده‌ردی پاشه‌كه‌وتێكی قێزه‌وندا هێشته‌وه‌ به‌ بڕێكی زۆر كه‌ مایه‌ی قه‌بوڵ نییه‌.
ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ وێڕای به‌دواداچوون و جه‌ختكردنه‌وه‌مان له‌سه‌ر نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وت به‌ هیچ جۆرێك، ڕایده‌گه‌یه‌نین كه‌ ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ناوخۆ و لیژنه‌كانیان پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی پاسه‌وانانیش وه‌ك فه‌رنبه‌ران ڕێك بكه‌نه‌وه‌ و چیتر و هه‌ر جاره‌ و چین و توێژێكی ماندوو نه‌كه‌نه‌ بابه‌تی گه‌مه‌ی میدیا و مه‌ژغوڵكردنی خه‌ڵكی كوردستان.
له‌سه‌ر خه‌تیش ده‌بین و ڕازی نابین تا ئه‌و مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌ی پاسه‌وانان بدرێته‌وه‌ و ئه‌وانیش وه‌ك فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆران موچه‌ی ته‌واو، یان به‌م سیسته‌مه‌ نوێیه‌ موچه‌كانیان پێبدرێت.

ئاری عه‌بدوله‌تیف
سه‌رۆكی فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌
2018/4/14

بابەتی دواتر

858694cafaf16731aaacc2d1f453f632_XL

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی

بەلاغی لێژنەی هاوبەشی مەڵبەندەكانی هەولێری یەكگرتوو و بزوونتەوەی ئیسلامی. بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە كاری …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *