26169076_1664892876903114_1988687725137779621_n

وا ئیسلاما.. به‌رزتربن، ئه‌ی دوو مانگی سپی و قاوه‌یی

وا ئیسلاما…
به‌رزتربن، ئه‌ی دوو مانگی سپی و قاوه‌یی
مژده‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ئیسلامخوازییه‌ كوردییه‌، بگه‌یه‌ننه‌ مه‌دینه‌
به‌ یه‌كلیستیی و هاوبه‌ندیی، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی و یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئاواتی هه‌زاران ساڵه‌ی گه‌لانی ئیسلام و كورد هاته‌ دی.
فاكتی سیاسیی و كۆمه‌ڵگه‌یی كوردیی، له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ی ویست، له‌م ده‌ورانه‌ تێكچڕژاو و ناكۆك و ململانێ‌ ناشرینه‌دا، له‌ پاڵ ده‌یان حیزب و هاوپه‌یمانێتیی و بانگه‌شه‌كاریی بۆ ده‌یان ئاین و به‌رنامه‌ی ده‌ستكرد و زه‌مینی و به‌ ته‌نیشت سه‌دان جۆر له‌ ڕێبه‌ری دژه‌ ئیسلام و گه‌لی كورد و داب و ڕه‌وشتی ڕه‌سه‌نی كورده‌واریی و نزیك به‌ هه‌زاران جۆر له‌ كۆیله‌ و كه‌نیزه‌ك و له‌ به‌رده‌م جۆره‌ها سه‌نه‌م و لات و عوزا و هوبه‌ل و په‌رستراوی بێ‌ قیمه‌تی دروستكراو، هاوبه‌ندیی و برایه‌تییه‌كی ئیسلامیی پێك بێت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، تێكڕا و به‌ یه‌ك ده‌نگ، متمانه‌ی خۆیانی پێ‌ ببه‌خشن.
ئه‌م هاواره‌، هه‌ر له‌ ناز و نێزه‌ی دوانگه‌ و میحرابه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا ده‌چێت (صلی الله علیه‌ و سلم)، پاش چوارده‌ سه‌ده‌، ئه‌م یه‌كبوون و هاوپه‌یمانییه‌ی نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامیی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، هه‌ر له‌ بۆنی جه‌سته‌ی شمشێره‌كه‌ی حه‌زره‌تی ئه‌بوبه‌كر و ئیراده‌كه‌ی حه‌زره‌تی عومه‌ر و ده‌وڵه‌تمه‌دارییه‌كه‌ی حه‌زره‌تی عوسمان و هێزه‌ له‌ بننه‌هاتووه‌كه‌ی حه‌زره‌تی عه‌لی ئه‌چێت.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌، به‌ درێژایی چوارده‌ سه‌ده‌ له‌ مه‌دینه‌وه‌ تا هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌، نموونه‌ی كه‌مه‌ و ئه‌م هه‌واڵه‌ بگه‌یه‌ننه‌ شاهه‌نشاهیی موقه‌ده‌س و كۆشك و شاره‌زاری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی ئێسته‌ به‌ سروشتی زیندوێتیی و به‌ ڕۆحی به‌رزی ئاگاداره‌ و بڵێن: پیشه‌وای سه‌ره‌تا و كۆتایی ئومه‌تی ئیسلام، ئه‌وه‌تا برا و خوشكانت له‌ هه‌رێمی كوردستان دڵبه‌ند و براخواز و یه‌كبینن.
ئێمه‌ له‌ فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی، وێڕای دوعا و داواكاریی بۆ سه‌رخستنی لیستی هاوبه‌شی بزووتنه‌وه‌ و یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ ژماره‌ی (175) ئه‌خوازین دوور له‌ ئاژاوه‌ و به‌ گیانی به‌رپرسیارێتیی ئیسلامیی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاكارییه‌وه‌، هه‌موو لایه‌ك ده‌نگی خۆی ببه‌خشێت پێی و ته‌ڵقینی خۆی بكات و بڵێ‌، ئه‌مه‌ ئه‌و ڕۆژه‌یه‌ كه‌ ویستمان بێت و ئه‌مه‌ش فه‌رمانی په‌روه‌ردگار و قورئانه‌كه‌یه‌تی و ده‌بێت هه‌موومان پابه‌بند بین پێوه‌ی.
وا ئیسلاما…
وا سه‌لاحه‌دینا… وا عیرفانا…
ئاری عه‌بدوله‌تیف
یه‌كشه‌ممه‌ 2018/4/15

بابەتی دواتر

rabar_halabja_2

ڕابەری مە…

لاوێن پشدەری ئەوەی کەتۆی هێشتوەتەوە ڕۆشنبیری و سادەی و سیاسەتی ژیرانەو هیمەت بەرزیە، لەبەرامبەر هەر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *