images (1)

دارایی: لیستی مووچه‌ی مانگی شوبات ئاماده‌ بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كانی بكه‌ن

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خۆی بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ئاماده‌ ده‌كات و داواشی له‌ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت كردووه‌ لیستی مووچه‌ی مانگی شوبات ئاماده‌ بكه‌ن و ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كانی بكه‌ن.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ دیوانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوورییه‌وه‌ ده‌ست كه‌وتوون، وه‌زاره‌تی دارایی له‌ ڕێگه‌ی گه‌نجینه‌كانه‌وه‌ داوای ئاماده‌كردنی لیستی مانگی شوباتی له‌ فه‌رمانگه‌كان كردووه‌. هاوكات داوا كراوه‌ كه‌ لیسته‌كان ڕه‌وانه‌ی گه‌نجینه‌كان بكرێن.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی ئاشكرا یكردووه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران به‌ سیسته‌مه‌ تازه‌كه‌ی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌ ده‌ست پێ بكات و له‌ چه‌ند ڕۆژێكدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

1280x960

حکومەت دەیەوێت بە یاسای چاکسازیی و دەرماڵەکان دەستکراوەبێت بۆ بڕینی دەرماڵە یاسایی و نایاساییەکان

ئەندامێکی لیژنەی ناوخۆ له‌ پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، “حکومەت دەیەوێت بەپەسەندکردنی یاسای چاکسازیی و بابەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *