NB-159317-635906915281933598-650x330

قه‌رزه‌كانی فه‌رمانبه‌ران لای حكومه‌ت 7 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌

د.عیزه‌ت سابیر سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری‌ ئابووری‌ له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لای حكومه‌ت مانگانه‌ زیاد ده‌بێت و له‌ئێستاشدا 7ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان وتیشی: له‌ ساڵی 2017 حكومه‌ت موچه‌ی مانگی 12 به‌ته‌واوی نه‌داوه‌و له‌ ساڵی 2016شدا 3 موچه‌ی نه‌داوه‌، له‌ ساڵی 2018 ئێستا له‌مانگی چوارداین موچه‌ی مانگه‌كانی 2،3،4 نه‌دراوه‌، حكومه‌ت ئێستا سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 1ی‌ 2018یه‌، بۆیه‌ ئه‌مانه‌ هه‌مووی ده‌كاته‌ موچه‌ی‌ 7 مانگ، ئه‌گه‌ر هه‌ر موچه‌یه‌كیش بۆ هه‌ر مانگێك 700ملیۆن دۆلاربێت ئه‌وا ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 5ملیار دۆلار، ئه‌و مانگانه‌ش كه‌ به‌پاشه‌كه‌وت داویه‌تی قه‌رزه‌كه‌ی ده‌كاته‌ زیاتر له‌ 2ملیار دۆلار، بۆیه‌ ئێستا قه‌رزه‌كانی فه‌رمانبه‌ران لای حكومه‌ت 7 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندووه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

0-bodja-para-drawy-iraq-am

317 ملیارەكەی عێراق گەیشتە هەرێمی كوردستان

بەپێی زانیارییەكان، بەغدا 317 ملیار دیناری رەوانەی هەرێمی كوردستان كردووە و بڕیارە تا هەفتەی داهاتووش …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *