71bacab6021fc85dc33a3140

سایتی ئەلمۆنیتۆری: ڕوسیاو ئێران دەیانەوێت کوردەکان لەسوریا بەشێوەیەکی بينەنەوە پاڵ ئەسەدو لەلایەن تورکیاشەوە قبووڵبکرێت

باسك نيت
سایتی ئەلمۆنیتۆری ئینگلیزیی شیکردنەوەیەکی وردو عەقڵانیی دۆخی ئەمڕۆکەی سوریاو پەیوەندییە سیاسییە ناوەکیی‌و ئیقڵیمیی‌و نێودەوڵەتییەکان لەخۆدەگرێت و ده ليت:
” ئەمریکا دوای ھێرشەکە ڕاکێتیەکەی پێرێ لەسەر زمانی ترەمپەوە جاێکی تر پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت کە سوریا بەجێبھێڵێت. داوا لە دۆستەکانی دەکات ڕۆڵی زیاتر ببین. دۆستەکانیشی سعودیەو ئیمارات‌و قەتەرو میسرن‌و تورکیای تیا نییە”. .کێشەکە لەوەدایە ئەم دۆستانە لەسوریادا تەنھا ھێزە جھیادییە ئیسلامییەکانیان ھەیە کە پەنای بۆببەن‌.. ئەو دۆساتانە ھەمویان کێشەی ناوەکیی‌و ئیقلمی زۆر گەورەیان ھەیەو ناتوانن ئەو چاوەڕوانیانە بە ئاسانی بەدەستبھێننکە ئەمریکا لێیان چاوەڕوانە.

سایتی ئەلمۆنیتۆری ده ليت:”تورکیا تا دێت زیاتر دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ڕوسیاوەو ڕوسیاش نایەوێت ئەسەد بکەوێت، بۆیە تورکیا دواجار ناچاردەبێت مانەوەی ئەسەد قبووڵبکات”.. ھاوکات ڕوسیا تا ئێستا بەئاشکرا باس لەوەدەکات کە کوردەکانی سوریا دەبێت بەشێکبن لەچارەسەرکرنی کێشەکانی ناو سوریا توركياش كيشه ى له كه ل ئه مه هه يه.

ئەلمۆنیتۆری ده ليت: ڕوسیاو ئێران دەیانەوێت ھێزە کوردییەکان لەسوریادا بەشێوەیەکی وا ببەنەوە پاڵ ئەسەدو کە بکرێت لەلایەن تورکیاشەوە قبووڵبکرێت، ئەمەش مانای بەخشینی بوونێکی سیاسییانەی سنووردار بەکورد لەسوریادا کە ھەمولایەک بتوانێت قبوڵی بکات.

سه با ره ت به ترامب ده ليت: ” ترەمپ پێ لەسەر پاشەکشە لەسوریا دادەگرێت، بۆیە کوردانی سوریا ئەگەری نزیکبونەوەیان لەئەسەدو لەڕێی ئەسەدیشەوە، بەنێوانگیریی روسیاو ئێران، لەتورکیا لە ئارادایە”.

له كوتايدا ئەلمۆنیتۆری ده ليت: “بەکورتیییەکەی لەناو ئەو فەوزا سیاسیی گەورەیەداو لەناو ئەگەرە گەورەکانی جەنگ‌و پێکدادانی خۆیناویدا، ھێشتا ئەگەرێکی بچوکی چارەسەرکردنێکی سنورداریی بڕێک لەکێشەکان ھەیە”.

ش.ك

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *