30723947_763012577239094_4486463184600825856_n

به وينه.. ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی و وه‌فدێكی باڵا ده‌ڤه‌ری سۆران- يان به‌سه‌ركرده‌وه‌

30709668_763012913905727_8576691421120036864_o

30715996_763012803905738_1106963980150112256_n

30740304_762999233907095_5460882992232660992_o

30740304_762999233907095_5460882992232660992_o

30739246_763021453904873_1931026624950566912_nئه‌مڕۆ 16-4-2010 به‌ڕێز مامۆستا عیرفان عه‌لی عبدالعزیز ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی به‌ یاوه‌ری هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان مامۆستا ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی و د.عبدالله‌ وه‌رتی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و كاك كه‌مال زراری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و حاكم فاروق موحه‌مه‌د كاندیدی ژماره‌ 5 ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌ لیستی 175 یه‌كگرتووی ئیسلامیی سه‌ردانی شارۆچكه‌ی سۆرانیان كردو له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ندی 9 ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌سۆران له‌لایه‌ن به‌ڕێزان به‌رپرس و كارگێڕو ئه‌ندامان و ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌وادارانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامییه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
به‌ڕێز حاجی نه‌بی ماوانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند به‌ناوی ستافی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ سوپاسی جه‌نابی ڕابه‌ری گشتی و شاندی یاوه‌ریكردو هه‌وڵ و ماندووبوونیان به‌رز نرخێنرا له‌نزیكبوونه‌وه‌ی ئیسلامیه‌كان و سه‌رحستنی پڕۆژه‌ی كاری ئیسلامیدا.
دواتر له‌لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه‌ وێڕای پشتگیری كردنیان بۆ حاكم قادر موحه‌مه‌د پالێوراوی ژماره‌ 5 له‌لیستی 175 ی یه‌كگرتووی ئیسلامیدا.
له‌پاشاندا به‌ڕێزان ڕابه‌ری گشتی و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی ماڵی مامۆستا مه‌لا سابیر گرتكی كردو له‌لایه‌ن به‌ڕێزیان و ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی ئاینی پێشوازی گه‌رمیان لێكرا.
له‌دانیشتنێكدا به‌ڕێز ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی ڕۆڵی مامۆستایانی ئاینی له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و په‌روه‌رده‌كردی تاكی موسڵمانی نرخاند.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ مامۆستایانی ئاماده‌بوو سوپاسی جه‌نابی ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌یان كردو هه‌وڵ و كۆششه‌كانی جه‌نابی ڕابه‌ری گشتیان له‌ یه‌كحستنی كاری هاوبه‌شی ئیسلامی له‌ كوردستان به‌رز نرخاند.
جه‌عفه‌ر كادیرو پێشمه‌رگه‌ی دێرینی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا كرد و هه‌مان ڕۆژ سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی كۆمه‌ڵی ئیسلامیان كرد له‌لایه‌ن به‌رپرس وكارگێڕانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
هه‌ر كه شته كه يان سه‌ردانى مه‌ڵبه‌ندی یه‌كگرتووی ئیسلامیان كردو له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێڕانی مه‌ڵبه‌نده‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی لێكران.
له‌سه‌ره‌تادا به‌ڕێزڕابه‌ری گشتی سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی 9 ی بزووتنه‌وه‌و یه‌كگرتووی ئیسلامیی كردو له‌كۆڕێكیدا بۆ ئه‌ندامان و كادیرانی هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ند تیشكی خسته‌ سه‌ر دوا پێشهاته‌كانی كاری هاوبه‌شی ئیسلامیی و هه‌وڵی هه‌موولایه‌ك بۆ سه‌رخستنی لیستی ئیسلامی و داوای له‌ ئاماده‌بووان كرد به‌وره‌یه‌كی به‌هێزتره‌وه‌ هه‌وڵ بۆ سه‌رخستنی كاندیده‌كانیان بده‌ن، كه‌ ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌ری سه‌ر ڕاست و ده‌سپاك ده‌بن بۆ به‌رگری له‌مافه‌ ده‌ستووریی و یاساییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ به‌غدا.
دواتر به‌ڕێز مامۆستا عیرفان عه‌لی عبدالعزیز ڕابه‌ری گشتی و وه‌فدێكی باڵای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا سه‌ردانی كه‌سایه‌تی دیاری عه‌شیره‌تی سورچی به‌ڕێز حوسێن كه‌ریم دیوانه‌ له‌شارۆچكه‌ی خه‌لیفان-یان كردو به‌گه‌رمییه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا.

ش.ك

بابەتی دواتر

16102018102600_n47dxu1x

‌له‌ ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا

قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *