33

یەكێتی ئەوروپا شكستی هێنا و بوو بە دووبەشەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، هەندێك لە سیاسەتمەدارانی یەكێتی ئەوروپا لە كۆبوونەوەكەیاندا لە لۆكسۆمبۆرگ ئاماژەیان بە رێكنەكەوتنی نێوانیان كرد لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا، ئەمەش مانای ئەوەیە كە یەكێتییەكە ناتوانێت تاوەكوو 12ی مانگی پێنج كە ترەمپ دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی چاكسازی لە ڕێكەوتنە ناوەكییەكەی ئێراندا سەركەوتوو بێت.

رێكەوتنكە كە لە ساڵی 2015 دا لەنێوان ئێران و زلهێزەكانی جیهاندا واژۆ كراوە، یەكێتی ئەوروپا هەوڵدەدات ڕێكەوتنەكە ڕزگار بكات، بەڵام دۆناڵد ترەمپ بەتوندی ڕەخنەی لەو ڕێكەوتنە گرت و داوای لە هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی كرد تاكو 12 ی مانگی داهاتوو ڕێوشوێنێك بدۆزنەوە بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵێك چاكسازی لە ڕێكەوتنەكەدا كە بەپێی بۆچونی ناوبرا و هەڵەی زۆری تێدایە.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە فەڕەنساو بەڕیتانیاو ئەڵمانیا پێشنیاری سەپاندنی سزای نوێیان بەسەر هێزە چەكدارەكان و سەركردەكانی سوپای ئێراندا كردووە ئەوەش لەبەرانبەر ئەوەی هاوكاری سەرۆكی سوریا دەكەن‌و هیواداریشن بتوانن بەرپرسیارێتی ئەو كارانە بخەنە ئەستۆی ئێران‌و دۆناڵد ترەمپ ڕازی بكەن كە لە ڕێكەوتنە ناوەكییەكە نەكشێتەوە، بەڵام لە كۆبوونەوەكەی لۆكسۆمبۆرگدا ئیتاڵیا دژایەتی ئەو پێشنیارەی فەڕەنساو بەڕیتانیاو ئەڵمانیای كردو نەمساش پشتگیری لە ئیتاڵیا كرد.

ب.هـ

بابەتی دواتر

99

حكومەتى هەرێم: گەشتى عومرە بە رێگاى وشکانى پێچەوانەى رێنماییەکانە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە رونكردنەوەیەكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن “ما‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ له‌لایه‌ن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *