Doc-P-121070-636425602918047682

رۆژی پێنجشەممە لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین پشوو نابێت

لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی سێشەممە 17-4-2018، بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت “لە سنووری هەولێر و دهۆک، تەنها رۆژی چوارشەممە پشوو هەیە و رۆژی پێنجشەممە دەوام هەیە، بەڵام لە سنووری سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین، بەهۆی دواکەوتنی خوێندن بە هیچ جۆرێک پشوو نابێت”.

هاوکات عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رايگەیاند “زانکۆکان سەر پشککراون لەوەی دەوام دەکەن یاخود نا، چونکە ساڵنامەی تایبەت بە خۆیان هەیە و بەپێی ئەو ساڵنامەیە دەوامی خۆیان دەکەن”.

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *