299631Image1

كارتێكی ئەلیكترۆنی بۆ فەرمانبەران دەكرێت .. پرۆژەی بایۆمەتری زیاتر لە ملیۆنێك و 206 هەزار مووچەخۆر هه يه ته نها 700 هەزاریان فەرمانبەرن

سەرۆكی فەرمانگەی تەكنەلۆژیاو زانیاری لەئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كارتێكی تایبەت بۆ هەموو فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دروستدەكرێت.

هیوا فەرزەندە راشیگەیاند، لەسەر كارتەكە ژمارەی كەسی فەرمانبەر چاپ دەكرێت، كە هەر فەرمانبەرێك ژمارەیەكی بێ هاوتای هەیە، ئەو كارتە سۆشیالەی لەدەرەوەی وڵات هەیە ئەو ژمارەیە تایبەتییە ناونیشانی ئەلیكترۆنی ئەو كەسە دەبێت، لەنێو كارتەكە بەئەلیكترۆنی هەموو زانیاریە كەسی و تایبەتیەكانی فەرمانبەرە لەسەر سیم كارتێك تێدا دەبێت.

ناوبراو بۆ ژمارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممەی هەفتەنامەی باس قسەی كردووەو روونیشیكردووەتەوە بەپێ ئەو كارتە پێویست ناكات ناو و رەگەز و شوێنی كارو لەكەسە بپرسرێت، چونكە هەمووی هەیەو ئەوەشی راگەیاند “لە رێگەی ژمارەی تایبەتی بێ هاوتای فەرمانبەر هەموو خزمەتگوزارییەك، كە فەرمانبەر پێویستی بێت دەست نیشان دەكرێت”.

وتيشى : لەپرۆژەی بایۆمەتری زیاتر لە ملیۆنێك و 206 هەزار مووچەخۆر تۆماركراون، كە لەو ژمارەیە نزیكی 700 هەزاریان فەرمانبەرن.

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *