30184841_2036377853356200_157088921_n

واقـعــی حـــاڵ ڕەوانـترە لــە قـــاڵ

عوسمان حمەکریم زەڵمی

ململانێی نێوان چاک و خراپ ، ھەق و ناھەق ، ڕەواو ناڕەوا ، داد و ستەم ، زاڵم و مەزڵوم … بابەتێکی کۆن و نوێیە ، ھەردەم لەوێنەی جیاوازو یەک ناوەڕۆکیدا دوبارە دەبێتەوە ، ئەو بەرەیەی کە لە ناواخن و حەقیقەتدا ناھەق و زاڵم و گەندەڵ و تاڵانچی و (مفسد) بوون ، قەت خۆیان لەم بەرگ و ڕەنگەدا نمایش نەکردووە ، وە نایکەن ، بەڵکو ھەمیشە و ھەردەم وەک فەریاد ڕەس و دڵسۆزو خەمخۆرو بەھاناوە ھاتوو خۆیان عەرز دەکەن بۆ ڕای گشتی .. چونکە بەم شێوازە تاڕادەیەک توانیویانە ڕای گشتی چەواشە بکەن و ئاسان تێوەیان بگلێنن و فریویان بدەن .
ئەمەش حەقیقەتێکە و لە ئەزموونی ئاقڵمەنداندا خەمڵێنراوە . چونکە ژیرەکان پشت بە ڕاسترین سەرچاوەی مێژوویی دەبەستن کە ھەرگیز مرۆڤ توانای دەستێوەردانی نەبووە و نابێ تیایدا ، کە ئەویش پەرتوکی قورئانی موبارەکەو لەبەردەم تەواوی مرۆڤایەتیدایەو ھەر کەسەو ئازادە دەتوانێ پێی بەختەوەر ببێت .
وە گەورەترین گەندەڵکاری مێژوو ، کە تەواوی حەقیقەتە نھێنی و ئاشکراکانی ستەمکارانی بەرو دوای تیادا بەرجەستە بوبێ بریتیە لە (فیرعەون)، ھەربۆیە لەم پەرتووکە مەزنەدا ئەم باسە پانتاییەکی فراوانی پێدراوە ، تەواوی ئەو زاراوانەی کە دەبنە ھۆی سەرلێشێواندنی ڕای گشتی ئەو و دارو دەستەکەی بەکاریان بردوون ، لەوانە :
ـ بانگەشەکردن بۆ ڕیگاو ڕێبازی سەرکەوتن و براوەیی و بەختەوەری و سەرفرازی مرۆڤەکان (سبیل الرشاد) ، کە تیایدا ژیانێکی خۆش و ئابڕومەندانەی پڕ لەڕێزو کەرامەت و پێکەوەژیان بۆ ھەموان دەستەبەردەکەین . چونکە زاراوەی (سبیل الرشاد) گەورە و بریقەدارە و ، یەکێکە لەو دەستەواژانەی تەنھا بەناو ھێنانی ناخی جەماوەری دەپێکێ و دەی ھەژێنێ .
دەی لەگەرمەی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ دوو نێراوی ھەڵبژێراوی خوادا دەبینین فرعەون پڕ بەدەم ھاواری کردووە و وتویەتی : (ۆمَا أَهْدِیكُمْ إِلَّا سَبِیڵ الرَّشَادِ ) ، لە حاڵێکدا کە خۆی گەورەترین گەندەڵ و ستەمکار و موفسیدی واقعی ڕۆژگارەکەی بووە . کەچی بەو پەڕی ڕووداری و چاوقایمیەوە سنگ دەردەپەڕێنێ و ئەم ئیدعا گەورەیە بۆ خۆی دەکات !!
ـ زاراوەیەکی تر کە بەکاری دەھێنن دەستەواژەی گەندەڵ و تێکدەرە (الفساد) بۆ نەیارەکانیان ، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە خۆیان گەوزاون لەھەموو جۆرە فەسادو گەندەڵی و تێکدانێکدا . ھەروەک لەھەمان دیمانەدا وەختێک فیرعەون ھەست دەکات بارودۆخەکە لەقازانجیدا نیەو گەربێت و جەماوەر لە حەقیقەتەکان تێبگەن ئەوکات تەخت و دەسەڵاتی دەکەوێتە لێژی و دەکەوێت . لەم وەختەدا ھاوار دەکات لەدەست و پێوەندی تاکو دەستی کراوەتر کەن بۆئەوەی ئەم بەڵایە کە ـ نێراوی خوایە ـ لەکۆڵیان بکاتەوە ، با ئیتر ئەو ھەر ھاوار لە پەروەردگاری بکات : ( ۆقَاڵ فِرْعَوْنُ ژَرُونِی أَقْتُلْ مُوسَی ۆلْێدْعُ رَبَّهُ) .
لەوێدا زۆر بێشەرمانە باسی ھۆکاری کوشتن و لەناوبردنەکەش دەکات و دەڵێت : چونکە من ترسم لەوەیە گەر دەستی لێ ھەڵگرین و ئازاد بێت ، ئەو ئاینکەتان بگۆڕێت !! یاخود ئاژاوەو دوبەرەکی و ، خراپەو گەندەڵی و شەڕو شۆڕ ، لەوڵات و نیشتمان و سەرزەمیندا بەرپا بکات و ئێوە پێوەی گیرۆدە ببن : ( إِنِّی أَخَافُ أَن یُبَدِّڵ دِینَكُمْ أَوْ أَن یُڤْهِرَ فِی الْأَرْچِ الْفَسَادَ ) .
ـ دەستەواژەیەکی تر کە بەکاری دەھێنن بۆ ناحەزو نەیارەکانیان لەبەردەم ڕای گشتیدا ، دەڵێن : ئاوارەکردن و دەرکردنتانە لەسەر موڵک و ماڵ ، دەست بەسەراگرتن و زەوتکردنی خەیرات و بەرەکاتی زەوی و زارتانە . چونکە ئەمانە زوو گاریگەری دروست دەکەن لەسەر خەڵکی و چاوبەسیان دەکەن بەو جادووەی دەیکەن . ئاوا ھەوادار بۆ خۆیان زۆر دەکەن و زاڵدەبن بەسەر وڵات و مەملەکەتی ئێوەدا ..
لەکاتێکدا ئەمان خۆیان فەرمانڕەوان و بەزەبری کوتەک ھەرچی نەختینەی وڵاتە بردوویانە بۆ خۆیان و خەیراتی ژێر زەوی و سەرزەوی نیشتمانیان زەوت کردووە بۆ خۆیان و دەست و پێوەندیان : (یُڕیدُ أَن یُخْڕجَكُم مِّنْ أَرْچِكُم بِسِحْڕهِ فَمَاژَا تَأْمُرُونَ / الشعرا‌و : ٣٥ ) .
ـ دەستەواژەیەکی دیکە کە دژ بە نەیارەکانیان بۆ وروژاندنی ڕای گشتی بەکاری دەھێنن ، دەڵێن : ئەم ڕێگەو بەرنامە بەرزو مەزنەی ئێوە لەسەری ڕاھاتوون لەناوی دەبەن و شتی نامۆ بەخۆتان و مۆدێرنە و سەردەم دەخەنە جێگەی و ڕووی خەڵکی بۆلای وەردەگێرن ..
ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ئەو ڕێ و ڕێباز و بەرنامەی بەزۆر سەپاندوویانە بەسەر ھاوڵاتیدا ، نە ڕەسەنایەتی باوباپیرانی پاراستووە ؛ وە نە مۆدێرنەو ھاوشانی وڵاتانی پێشکەوتووە !! کەچی ئاوا بە قسـەو دەستەواژەی بریقەدار و موزەییەف و پووچ ، ڕای گشتی دەوروژێنن و چەواشەکاری دەکەن . وە ئەوەی ئەیانەوێ بەڕووی خۆیان ئاڕاستەی دەکەن : (ۆێژْهَبَا بِگَڕیقَتِكُمُ الْمُپْڵی) .
ـ بۆ ھێنانەدی خواستیان ھەمیشە لەگەڵ ھاوبەرژەوەندی خۆیاندا ھاوپەیمانی دەبەستن ، ئەوەی پیلان و فێڵەو دەیزانن دەیکەنە پلان و بەشێوەی یەک دەستەیی بۆی دێنە مەیدان و دەست بەکار دەبن . وە یەکتری دڵنیا دەکەنەوە لەوەی ئەوەی ئەمڕۆ ئەیباتەوە ئەوە سەرفراز و بەختەوەرە : ( فَأَجْمِعُوا كَیْدَكُمْ پُمَّ ائْتُوا صَفًّا ۆقَدْ أَفْڵحَ الْێوْمَ مَنِ اسْتَعْڵی / گە : ٦٤ ) .
لە بەرانبەردا کەسانی چاکسازو بەرەی دادگەری دێن و بە ھەمان زاراوەی (سبیل الرشاد) گەندەڵکار ڕای گشتی دەدوێنن و دەڵێن : (یا قوم اتبعونی أهدكم سبیل الرشاد) . بەکاربردنی ئەم وشەیە خۆی بەڵگەو نیشانە نیە ، بەڵکو پێویستی بە بەڵگەو بورھانە .
دوو ڕێ و ڕێبازو نەھجی جوداو جیاواز ، لەزۆر شت دژ بەیەک ، ھەردوولا بانگەشە بۆ بەختەوەرترین ڕێ و ڕێباز ، بۆ نشتمانپەروەری و خزمەتکردنی ھاوڵاتی ، دەکەن . لێرەدا کامەیان ھەقە ، وە کامە پوچە ؟
زاراوەکان و وشەکان بێلایەنن ، ھەموان بەکاریان دێنن ، وەکو قەڵەم و چەک چاکەکارو خراپەکار چوونیەک دەیان گرن بەدەستەوە .. خۆ تەنھا بەکار ھێنانی وشە و ڕستە ، بەس نیە بۆ قەناعەت پێکردنی خەڵکی و گۆڕینی ڕێ و ڕێبازو ڕاو ھەڵوێستیان . بەڵکو گرنگە بەڵگە و بورھان و نمونەی حەقیقی و واقعی بۆ ڕێگە دروستەکە بخرێتە بەردەم ڕای گشتی .
ھەمیشە واقعی حاڵ ڕەوانترو کاریگەر ترە لە قاڵ ، لای فرعەون و ھاوبیرەکانی کۆن و نوێ ، ڕێی ڕاستی و بێداری و بەختیاری (سبیل الرشاد) بریتیە لەو خواست و واقعەی کەبۆ خۆیان و دارو دەستەو دەورو بەریان بەرھەمیان ھێناوە ، وە خەڵکی بە گشتی بە چاوی سەر کردارەکانیانی بینیوەو نەھامەتییان بەسەردا ھاتووە ، تاڵیەکانیان چەشتووە .. دەی ئیتر بۆ دەبێ ڕای گشتی بۆیان بخەڵەتێ ، گەر بەڕاست و بە جدی بێزارن و وەڕەسن لە حوکمداری و وڵاتبەڕێوە بردنیان ؟!
ھەروەھا بەرەی نەیاری ئەمسالی فیرعەون دێن و بانگی ڕای گشتی دەکەن بۆ ڕێی ڕاستی و بێداری و بەختیاری (سبیل الرشاد) کە بریتیە لە نەھجی ئیسلاح و چاکسازی حەقیقی ، ئەوەی خوا لەبەرژەوەندی بەندەکانی بەیانی کردووە .
لێرەدا ئەقڵی ڕای گشتی دەکەوێتە ژێر بەرپرسیاری گەورەی مێژووییەوە . ئەوانەی بەدرۆ زاراوەو دەستەواژە دروستەکان بەکاردەھێنن لە بانگەشەکاندا بەقەستی چەواشەکاری و ھەڵخەڵەتاندن .. دەبێت دروست لە بیروباوەڕ و مەبەست و مەرامیان تێبگەن و ڕابوردوویان لەبەر چاو بێ و بوێرانە بکەونە خۆو بە کارتی دەنگدانیان کەناریان خەن . لەبری ئەوان بەرانبەرە ڕاستگۆکان سەرخەن و بیانخەنە ژێر ئەرکی خزمەتکردنی خەڵک و خاکەوە .
لێرەدا گرنگە ئاماژە بەڕاستیەکی چەسپاو بکەین : ئەوانەی کە بەناھەق فیزدەکەن لەزەویدا ، خۆیان بەگەورەتر دەنوێنن لەخەڵکی ، مل بە فرمانی خوا ـ کە خالقیانە ـ نادەن و بڕوا بە ئایاتەکانی ناھێنن . گەر ڕێ و ڕێبازی ڕاستی و بێداری و بەختیاریش ببینن نایگرنەبەر ، خۆ ئەگەر ڕێ و ڕێبازی چەوتی و خواری و ئارەزوو پەرستی ببینن ، ئەوە دەیگرنەبەرو پەیڕەوی دەکەن ، ئاکامی ئەمانە زۆر خراپ بووە و دەبێت ، ئاقڵمەندان ـ بە ھەرھۆیەک بێ ـ نابێت ، ببنە ھاوبەشیان بەکەوتنە داویان : (سَأَصْڕفُ عَنْ ێ‌ێاتِێ الَّژِینَ ێتَكَبَّرُونَ فِی الْأَرْچِ بِغَیْڕ الْحَقِّ ۆإِن ێرَوْا كُلَّ ێ‌ێەٍ لَّا یُۆْمِنُوا بِهَا ۆإِن ێرَوْا سَبِیڵ الرُّشْدِ ڵا ێتَّخِژُوهُ سَبِیلًا ۆإِن ێرَوْا سَبِیڵ الْغَیِّ ێتَّخِژُوهُ سَبِیلًا / اڵاعراف : ١٤٦) .
وە ھۆکاری ئەم نەگرتنەبەری ڕێی ڕاستی و بەختەوەریە ، بەھۆی ئەوەیە کە ئەوان باوەڕیان بە ئایات و فرمانی خوا نیە چونکە بێئاگان و تەنھا لەبیری حەزە کاتیانن ، وە بەرژەوەندی ئاژەڵی خۆیان دەبینن و بۆی دەژین : (ژَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَژَّبُوا بِێ‌ێاتِنَا ۆكَانُوا عَنْهَا غَافِلِین) .
ئەمە وانەیەکی گرنگە : بەناھەق فیزکردن بەسەر حەقدا لەڕووی زەوی ، خۆ بەگەورەتر نواندن لەخەڵکی ، مانەوە لە لوتکەی ھەواو و ھەوەس ، نھێنی وەرچەرخاندنی ڕووی دڵە لە فەھمی ئایاتی خواو باوەڕنەھێنان پێیان و بەدرۆ زانینیان .. چونکە ئەمانە پێیان وایە زاڵن بەسەر نەیارەکانیان و عامەی خەڵکیدا ، گەر گوێڕایەڵیان نەبن چاوپۆشیان لێناکەن : (ۆإِنَّا فَوْقَهُمْ قَاهِرُونَ) .

١٦ / ٤ / ٢٠١٨

ب.هـ

بابەتی دواتر

31749578_2045198535807465_4642171953992433664_n-660x330

وچانێک لەبەردەم زاراوەی (مبارك) دا

عوسمان حمەکریم زەڵمی   (برك): بنچینەی ئەم وشەیە (البرك) بەکاربراوە بۆچەند شت وەک : چەسپاندنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *