30709611_1825849907709457_7202073840816488448_n

موسڵمان ئەبێ گوێڕایەڵی شەریعەت بێت نەک هەر گوێگربیت

ماوەیەکە قسە و مناقەشەکانی ناو ئیسلامییەکان دەبینم کە خەریکی قسەی ناشیرین و دڵ شکاندنی یەکترن بەرامبەر یەک، ئەوە دەگەیەنێت کە هێشتا باش نەگەیشتوون لە شەریعەت و سەرچاوەی سەرەکی ژیانمان نیە، سیاسەت و حزبایەتی بژاردەی سەرەکیمانە ئەوەتا بەچاوی خۆمان دەبینین چۆن لە پێناوی حزب و سیاسەتدا پشتمان کردووەتە یەکتر خۆمان بە قسەی دنیایی و دژایەتیەوە سەرقاڵ کردووە
، ئاخر کاتێک شەریعە پێمان دەڵێت ئیسلام جێبەجی بکەن یانی بە هەموو خاڵ و دێڕبەدێڕیەوە، دەی لە کوێی ئیسلامدا قسە وتن بەرامبەر یەک وتراوە، شەریعەت چۆن باس لە برایەتی و هەماهەنگی یەکتر دەکات لە نێوان موسڵماناندا ئاخر چۆن ئەبێت هەموو کوفر و علمانیەتی دنیا سەرقاڵ و خۆیان کۆکەردوەتەوە بۆ لێدانی موسڵمان و لەناوبردنیان ئێمەش لێرەوە خۆمان سەرقاڵ کردووە بە قسە و تەشهیرکردن بە یەکتری ، ئاخر بۆ ئەبێت موسڵمان ببێتە باس و خوازی علمانی، کەمێک سەیری خۆمانمان کردووە بەو شێوەیە چەند ناشیرینین، ئەی گرنگیمان داوە بە دەقە شەرعیەکان چەندە گەورە و تام و چێژ بەخشە، کارمان لەسەری کردووە چەندە برایەتی خۆشە لە نیوانماندا کاتێک جێبەجێکاری شەریعەتین، ئاخر توخوا چۆن ئەبێت ئاوا بێ بایخ بڕوانینە یەک لە کاتێکدا هەموومان بۆ یەک مەبەست و هیواو ئامانج هەنگاو دەنین، هەموومان چاوەڕێی پاداشتی خوایان لە دنیا و قیامەتیش، باشە تێناگەم ئاخر کادێرە ئیسلامیەکان یان لە مانا تەواو و تێرو تەسەلەکەی ئیسلام تێ نەگەیشتوون یان ئەوەیە خۆیانی لێ لادەدەن و سیاسەت و حزبیان کردووەتە پێش هەموو کارێک، کاتێک پێغەمبەر درودی خوای لەسەر شەریعەتی بەناو خەڵکا بڵاوکردەوە بۆ ئەوە بوو هەمووان وەک یەک بین و برابین بۆ پاداشتی خوا هەوڵ بدەین، ئەوەتا بە عومەری کوڕی خەتابی ڕەزای خوای لێبێت فەرموو کە دەبێت ئەوی لە باوک و دایک و نەفسی خۆی خۆشتر بوویت، ئەمە ئەوەمان پێ دەڵێت کە نابێت هیچ جۆرە سیستەم و پەیڕەوێکی دنیای بخەینە پێش ئیسلام و شەریعەت، بەڵام بە داخەوە وا خەریکە لەنێوان موسڵماناندا پێچەوانە دەبێتەوە و سیاسەت و حزبایەتی و نەفس نەفس پێش ئیسلام و شەریعەت دەکەوێت.
با چاوێک بخشێنین بەناو ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزدا کە دەبینین لە ئایەتێکدا دەفەرمووێت
واعتصموا بحبل الله جميعا ولا تفرقوا )
یاخود هەر لە ئایەتێکی تردا کە لە قورئاندا هاتووە دەفەرمووێت إِنَّمَا الْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
کە ئەمە هەموو پێناسەیەکی ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەوتری و دەکرێت بەرامبەر یەکتری ڕەفزی دەکات و قبوڵی ناکات موسڵمان وەهابێت، گەر باوەڕمان بە تەواوی شەریعەت هەیە ئەمە دەقی قورئانە و خودا ئەمری بە موسڵمانان کردووە، توخوا گەر چی ئێستا جیا جیاین و یەک هەڵوێست و یەک دەستە نین با وازبهێنێن لە قسە و قسەڵۆک و موناقەشەی بێ سوود و زیان بەخش، با وازبێنێن لە نمایش کردنی خۆمان بۆ علمانیەکان.
سەیری فەرموودەیەکی تری پێغەمبەر درودی خوای لەسەربێت دەکەین کە دەفەرمووێت. عن أبي موسى – رضي الله عنه – قال: قال رسول الله – صلى الله عليه وسلم -: ((المؤمن للمؤمن كالبنيان يشد بعضه بعضًا))؛ متفق عليه
یاخود دەفەرمووێت.
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : ” إِنَّ مَثَلَ الْمُؤْمِنِينَ فِي تَوَادِّهِمْ وَتَرَاحُمِهِمْ كَمَثَلِ الْجَسَدِ إِذَا اشْتَكَى مِنْهُ عُضْوٌ تَدَاعَى لَهُ سَائِرُ الْجَسَدِ بِالسَّهَرِ وَالْحُمَّى ” .
ئیتر کاتی ئەوەیە واز لەو جۆرە قسەنە بهێنێن و خۆمان بۆ خوا و ئیسلام یەکلای بکەینەوە و برایەتی بکەینە مارش و دروشمی سەرەکیمان و بەردەوامی ڕۆژانەمان و دڵی موسڵمانان خۆش بکەین، بەخوای گەورە بە برایەتی نێوانمان عیزە و گەورەی بۆ ئیسلام و موسڵمانان دەگەڕێتەوەو چیتر موسڵمانان زەلیل و داماوی دەستی علمانیەت نابن.

بابەتی دواتر

33745839_2010716382334094_1902423852156190720_n

بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و خه ڵكى دەسپاک دەنگبدە

بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و خه ڵكى دەسپاک دەنگبدە ن. سه رباز خوشناو ‎ئەوەی لە پێشە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *