19400069_1131447966999757_4551426660344901557_n

هەڵبژاردن دادگایی گەلە بۆ دەسەڵات

د. خاليد محمد صالح
هەڵبژاردن دادگایی گەلە بۆ دەسەڵات، بۆیە هەر کات دەسەڵات دادوەر نەبوو لە سیاسەتەکانیدا، دەبێت گەل دادوەر بێت لەسزادانیدا.
خۆشەویستان ئێمە بەدرێژایی چارەکە سەدەیەکی ڕابوردو گلەیی وگازندە لەدەسەڵات وسیاسەتەکانی دەکەین، کەچی لەڕۆژی دادگایی کردنیدا ولەو ساتە وەختانەی کەهەل دەڕەخسێت سزای بدەین ومتمانەی لێ وەربگرینەوە لەبری سزادان خۆمان دەبینە پارێزەر وپشتیوان وپاسەوانی، ئەمەیش پێچەوانەی هەموو لۆژیک وشەرع ویاسایەکە.
بۆیە لەەم هەڵبژاردنەو لەدادگایی ئەم جارەدا پێویستە هەموو ئەو لایەن وکەسایەتیانە سزا بدرێن کە:
– یەک چارەکە سەدە زیاترە داهاتی میللەتیان بەهەدەر داوە ولەپێناو مانەوەی خۆیان وبنەماڵەو حیزبەکانیان بەکاریان هێناوە وبازرگانیان نەک بەداهات بەڵکو بەچارەنووسی خودی میللەت خۆی وخوینی ڕۆڵەکانێوە کردوە.
– دووبەرەکیان خستۆتە نێوان ڕۆڵەکانی میللەت وهێزی پێشمەرگە وئاسایش وسەرجەم هێزە چەکدارەکانی ترەوە، وئەو هێزانەیان بەحیزبی کردوە ولەبری بەرگری دژ بەمیللەتیان بەکاریان هێناون ووا فێریان کردون کەشەق لەهەرچی هەڵدەن کەدەنگی لێوە بێت ئەگەر ئەو دەنگە هی مامۆستایەکی بەساڵاچو بێت ولەپێناو قوتی مناڵەکانی ومافی زەوتکراوی خۆیشیدا بێت.
– لەبری ئینتیما بۆ خوا ونەتەوە ونیشتیمان ڕۆحی حیزبی بوونیان کردۆتە بنەمای هاوڵاتیبوون وئینتیمایان بۆ خودی خۆیان وبنەماڵە وحیزبەکانیان کردۆتە پێوەر بۆ وەرگرتنی هەر ماف وئیمتیازێک وگشت دامەزراوەکانیان کردۆتە دەزگای چەوسانەوە وتۆڵەسەندنەوە لەهەر کەسێک وەک ئەوان بیر ناکاتەوە.
– سوکایەتیان بەپیرۆزییەکانی خەڵکی کردوە وهەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی ئیسلامی میللەتەیان داوە ولەپەڕلەمان دژ بوون بەجێگیرکردنی ئیسلام وەک سەرچاوەی یاسادانان. ولەڕێگای پلاتفۆڕم ولەژێر ناوی جۆراوجۆردا سوکایەتیان بەدەقکانی قورئان وسوننەتەکانی پێغەمبەر(د.خ) ومەلا ومیحراب ومینبەر ومزگەوت کردوە.
– ئەمانە مشتێکن لەخەرواری سیاسەتی شکست خواردوی هەندێک لەو هێز ولایەن وکەسایەتیانەی کە ئەمڕۆ دەیانەوێت خەڵکی جارێکی تر متمانە بەنوێنەرەکانیان بداتەوە تا درێژە بەوسیاسەتانەی پێشویان بدەن.
جا من لێرەدا قسەم لەسەر ئەوان نیە وئەوان مافی خۆیانە هەرچۆن بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن بەڵام قسەم بۆئەو میللەتە بەش مەینەتەیە کە دەبێت ئەم جارە دادگایەکی دادوەرانەی هەموو ئەوانە بکات وبۆ هەتا هەتایە سزایان بدات وعاقڵیان بکات وبیانکاتە پەند بۆ هەرکەس ودەسەڵاتێکی تر کەوەک ئەوانە بیر بکاتەوە یان سیاسەت بکات.

ش.ك

بابەتی دواتر

23795484_1548872528536645_7416729075416694104_n

کەڵەگایی ئەمریکا!!

کەڵەگایی ئەمریکا!! ئەحمه د وه رتى ئەمریکا بێ گوێدانە پرەنسیپە ئەخلاقی و یاسایی و نێودەوڵەتیەکان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *