30715290_148167772688318_1319751597890207744_n

حزبی چاكسازی و گەشە پاڵپشتی بۆ لیستی ئيسلامخوازان 175‌ ده ربرى

دواى ئه ى بزووتنه وه ى ئيسلامى بالبشتى خوى بو ليستى 175 ى یەكگرتووی ئیسلامی ده ربرى به هيواى ئه وه ى له هه لبزاردنه كانى داهاتووش ئيسلام خوازان ريزه كانيان يه كخه ن ئه مرو پاڵپشتی حزبی چاكسازی و گەشە بۆ لیستی یەكگرتووی ئیسلامی لیستی زورينه ى ئیسلامخوازانی كوردستان ده ربرى و به فه رمى رايانگه ياند، ئه مه دقى نوسراوه كه يه.

ده قى نوسراوه كه له (ئاژانسى هه والى گەشە)

پاڵپشتی حزبی چاكسازی و گەشە بۆ لیستی یەكگرتووی ئیسلامی لیستی زورينه ى ئیسلامخوازانی كوردستان 175‌
20/04/2018

ئەنجومەنی باڵای بزاڤی چاكسازی و گەشە پاش مەشورەت و راوێژكاری لەگەڵ ئەندامانی بە سەرپەرشتی دكتور محمد سید نوری بازیانی سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە بڕیاریان دا:
پاڵپشتی لیستی ( 175 ) لیستی یەكگرتووی ئیسلامی لیستی زورينه ى ئیسلامخوازانی كوردستان بكەن . ئەندامان و لایەنگران و هەوادارانی رادەسپێری بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتی ئەم لیستە بكەن.
هیوادارن لە داهاتودا بەتایبەت لە هەڵبژاردنەكانی بەرلەمانی كوردستان هەموو لایەنەكانی حاڵەتی ئیسلامی لە یەك لیستدا بەرەو هەڵبژاردنەكان هەنگاو بنێن .
ئەم هەنگاوەی بزاڤی چاكسازی و گەشە لەو سونگەیەوە دێت كە دەبێت ئیسلامخوازانی كوردستان لە عیراق و كوردستان رۆلی كارا ببینن بۆ خزمەتی دین و ژینی هاوڵاتـیان و كەسە دەستپاكەكان نوینەریان بن، هەموو ئامادەییەكشمان هەیە بۆ سەرخستنی ئەم لیستە. شایانی باسە بزاڤی چاكسازی و گەشە پرۆژەیەكی پێشكەشی ئیسلامخوازان كرد بە ناونیشانی (ئەكتیڤكردنی حاڵەتی ئیسلامی) پێش ساڵ و نیوێك لە مەو پێش.
دەست لەناو دەست و هێز لە خوا.
ئەنجومەنی بالآى بزاڤی چاكسازی و گەشە 20/4/2018

ش.ك

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەکان

نرخی دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان 100 دۆلار 120 هەزار و 250 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *