31061422_1777434028982331_3043839401370058752_n

متمانه‌ به‌ هاشوهوش دروست نابێت، شاشه‌ و شه‌قام بۆنی درۆی لێ‌ دێت

متمانه‌ به‌ هاشوهوش دروست نابێت
شاشه‌ و شه‌قام بۆنی درۆی لێ‌ دێت
پاش ده‌یان ئه‌زموونی سه‌قه‌ت و شكستخواردوو، تازه‌ به‌ تازه‌ له‌ پێناو كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بۆ خۆیان، هه‌ندێك جه‌ماعه‌ت و بازرگان و حیزب، شاشه‌ و شه‌قاممان بۆ ئه‌كه‌ن به‌ تریبۆنی هاشوهوش و مێشكی خه‌ڵك هه‌زارباره‌ پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ درۆ و ده‌له‌سه‌ و وتار و شیعاری پوچ.
سه‌یركه‌ن چ گه‌مژه‌یی و به‌ كۆیله‌كردنێكه‌ ئه‌م ده‌ورانی سیاسه‌ت و به‌لاڕێدابردنه‌، ده‌یان ساڵه‌ له‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تدان و كه‌چی ئه‌ڵێن ئیتر به‌سه‌ و كاتیه‌تی، ده‌ڵێن ئه‌یگۆڕین، ده‌ڵێن بڕیارماندا، ده‌ڵێن ڕۆژی تۆڵه‌یه‌.
ئاخر كۆیله‌ و خزمی هوبه‌ل، تۆیه‌ك ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ به‌ ده‌یان كورسییه‌وه‌ هیچت پێ‌ نه‌كراوه‌، تازه‌ به‌ تازه‌ پاش شكست و دۆڕان و وه‌ك میزی حوشتر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دوا، داوای نوێگه‌ریی و دڵسۆزیی و عه‌داله‌ت ده‌كه‌ی، به‌ چ میكانیزمێكیش، به‌و میكانیزمه‌ی له‌ دنیادا باوی نه‌ماوه‌ و خه‌ڵك تاقه‌تی لێی چووه‌ كه‌ ئه‌ویش فه‌وزه‌ویه‌ته‌.
فه‌وزه‌وییه‌كان بۆ ئاوی لێڵ ده‌گه‌ڕێن و ئه‌یانه‌وێت وه‌ك پاڵه‌وانی به‌رده‌م مایك و جه‌ماوه‌رێكی داماو، خۆیان بكه‌ن به‌ فریشته‌، كه‌چی خه‌ڵك نازانن هه‌موویان نزیك به‌ ده‌سه‌ڵات بوون و ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی گه‌نده‌ڵ بووبن، ئه‌وه‌ ئه‌وانیش فرێندگه‌نده‌ڵ بوون، سه‌یركه‌ن چۆن به‌ هه‌موو شێوازێك له‌ به‌هه‌ده‌ردان به‌ په‌ڕۆ و پیتاڵ و خه‌رجكردنی سه‌دان ملیۆن دۆلار و دینار بۆ پڕوپاگه‌نده‌ دیسانه‌وه‌ هه‌ندێك كوێره‌مێروو ده‌یانه‌وێت خه‌ڵگ بگه‌مژێنن.
بۆیه‌ ده‌ڵێم خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت شتی له‌بیر نه‌چێته‌وه‌ و هه‌موو ساته‌وه‌ختێك له‌ هه‌ڵبژاردندا نه‌خۆش نه‌كه‌وێت و نه‌بێته‌وه‌ به‌ مه‌سخه‌ره‌ی مایه‌پوچانی كایه‌ی سیاسه‌ت و حكومڕانیی، ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان یان ڕه‌زیلیان بكات و شه‌ره‌فیان بشكێنێت یان چیتر نه‌كه‌ونه‌وه‌ ناو داوه‌ زه‌خره‌فه‌كانیان، چونكه‌ ئه‌وان هه‌موو ڕۆژێك به‌ مۆدێل و ستایلێكی نوێ‌ له‌ بانگه‌شه‌ و شیعاری موزه‌ییه‌ف و تڕۆهات خۆیان نمایش ئه‌كه‌ن.
ئاری عه‌بدوله‌تیف
هه‌ینی 2018/4/20

ش.ك

بابەتی دواتر

23795484_1548872528536645_7416729075416694104_n

کەڵەگایی ئەمریکا!!

کەڵەگایی ئەمریکا!! ئەحمه د وه رتى ئەمریکا بێ گوێدانە پرەنسیپە ئەخلاقی و یاسایی و نێودەوڵەتیەکان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *