30724960_1947058635312560_6042270922428121088_n

گه‌وره‌ترین دیسك

گه‌وره‌ترین دیسك
كۆمپانیاى سامسۆنگى كۆریاى باشور جۆرێك له‌ دیسكى رِه‌ق له‌ جۆرى SSD به‌رهه‌م دێنێت كه‌ زۆرترین داتا و زانیارى له‌سه‌ر خه‌زن ده‌كرێت كه‌ تا ئێستا له‌ جیهاندا وێنه‌ى نیه‌ ، ئه‌و دیسكه‌ تواناى خه‌زنكردنى 30 تیرابایت له‌ زانیارى هه‌یه‌ و له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كاده‌به‌سترێت .
ئه‌و فراوانیه‌ زۆره‌ى ئه‌و جۆره‌ دیسكه‌ كه‌ تیره‌كه‌ى له‌ 2.5 ئینج تێپه‌رِ ناكات به‌شى ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ 5700 فلیمى له‌ سه‌ر تۆمار بكرێت به‌ كواڵێتى فول HD ، كۆمپانیاى سامسۆنگ به‌ رِێگایه‌كى پێشكه‌وتوو په‌ره‌ى به‌و جۆره‌ دیسكه‌ى “PM1643” داوه‌ كه‌ له‌ 32 یه‌كه‌ى “NAND” ى هه‌ڵگرتنى زانیارى پێكدێت و هه‌ر یه‌كه‌یه‌كیش 16 چین له‌ توێى V-NAND ى په‌ره‌پێدراوى تێدایه‌ . ئه‌و جۆره‌ دیسكه‌ به‌وه‌ ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ خێراییه‌كى باشى هه‌یه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ى زانیاریه‌كان و كه‌ ده‌گاته‌ 2100 میگابایت له‌ چركه‌یه‌كدا .
خێرایى توماركردنى ده‌گاته‌ 1700 میگابایت / چ ، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ كۆمپیوته‌ره‌كان زۆر به‌ خێرایى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ داتاو زانیه‌ریه‌كان و ئینته‌رنێتدا ده‌كه‌ن.

ش.ك

بابەتی دواتر

tsetse-fly-600x399

هه موو مرۆڤايه تى ناتواننى می٘ـشی٘ـک دروست بکات ئه مه رابورتيكى reference بو بوليكولينه وه دواتر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *