images

پارتی داوای پێکهێنانی لیژنەیەک لەسەر ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر دەکات

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان داوا لە پەرلەمان دەکات لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتر پێکبهێنێت.

لە یاداشتێکدا فراکسیۆنی پارتی دەڵێت “دەسەڵات دراوەتە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە لەکاتی پشووی خولەکانی گرێداندا لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکبهێنێت”.

هەروەها داواش لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و ڕۆژانی دواتر پێکبهێنێت کە بە وتەی خۆی “بەشێکی گەورەی خاکی کوردستان لەدەستدراوە و خەڵکی سنورەکەش ڕووبەڕووی تاوانی گەورە بوونەوە.”

لە ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا، سوپای عێراق چووە کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکانی دیکە، ئەوەش دوای ئەوە هات کە هەرێمی کوردستان لە ٢٥ی ئەیلولی هەمان ساڵدا ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجام دا.

ب.هـ
92542018_31282184_237617993481909_4485170721567277056_n

بابەتی دواتر

thumbs_b_c_15eb2e7637822f996962908b1065e931

توركیا له‌ چەند شارێكی عێراق كۆنسوڵخانه‌ دەكاتەوە

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، حامی ئاكسۆی رایگه‌یاند كه‌ توركیا له‌ به‌رنامه‌ی دایه‌ ئه‌مساڵ كۆنسوڵخانه‌ له‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *