91711511295524

کاریگەرییەكانی چاو قاوە

ئەلیسۆن ویبستەر، بەرێوەبەری ئەنجومەنی زانیاریی خۆراکی جیھانیی رەتی کردۆتەوە ئەو جۆرە گیراوەیە مرۆڤ توشی وشکبونەوە بکات بەڵکو رایگەیاندوە پارێزگاری لەرێژەی ئاو دەکات لەلەشدا بەشێوەیەکی گشتی و ئەمەش شتێکی ئەرێنییە.
ئاماژە بەوەش دەکات کەھەستکردنی تەواوەتی بەوشکبونەوە بەھۆی ھەستکردنەوە بەوشکبونی قورگ دروست دەبێ کاتێ ئەو گیراوانە دەخورێتەوە ئەمەش مانای ئەوە نیە لەش بەتەواوی گرفتی ووشکبونی ھەیە.
بەپێی توێژینەوەیەکی پزیشکی زانکۆی بێرمنگھامی بریتانی، کاریگەری شێدارکردنی لەش لەرێی ئاوەوە ھاوشێوەی ئەوەیە کەگیراوە کافایینیەکان بخۆیتەوە کەلەش تەواو شێدار دەکات بەڵام ھێشتا ئاو خواردنەوە گرنگە.
بەڵام ئەوەش سەلمێنراوە کەئەم دەرەنجامە بۆ ئەو کەسانە راستە کەگرفتی تەندروستیان نیە نەک ئەوانەی گرفتی گەدە و دڵەراوکێ و ماندوێتی و بەرزی لێدانی دڵیان ھەیە.
بۆیە پێویستی خواردنەوەی ئاو بەرێژەی ١١ کوپ بۆ کچان و ١٣ کوپ بۆ پیاوان لەرۆژێکدا دووپات دەکاتەوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

artifakiya-glaza-chto-eto-takoe_4

ڕێگه‌یه‌كی گرنگ بۆ پاراستنی چاوه‌كانت

له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا به‌هۆی زۆربوونی ئه‌و ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان، كه‌سانێكی زۆر ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ئه‌و كێشانه‌ی له‌ئه‌نجامی زۆر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *