66

یەکڕیزی ئیسلامیەکان لەنێوان زەرورەتی سیاسی و ئایدیای فکریدا

يەحيا كاميل

 

ڕەوتە ئیسلامیەکانی کوردستان بەڕەهەندە مێژووییەکەیشیەوە بەشێکن لە سەرجەمی پڕۆسە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی نێو ماڵی کوردی و بەهێندەی سەنگی خۆی جێکەوتی خۆی هەبوە لە گۆڕانکاریە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی کۆمەڵگای کوردیدا ، لە ڕابردودا ئەم هێزانە هەندێ جار جەبری فکری خۆیان ئاڕاستەی واقیعی کۆمەڵگا کردوە ، هەندێ جاریش جەبری سیاسیان پێشکەش بە واقیعەکە کردوە ،لە ئێستادا واقیعی کاری ئیسلامی خەریکە بەرەو دروستکردنی قۆناغێکی نوێی ڕێکخستنی ئیسلامی بڕوات و جیا لە مێژووی خۆیان فۆڕمێکی تر بە دیدگای سیاسی و فکری خۆیان بدەن ، لەدایک بوونی قۆناغە نوێکەش لەهەناوی یەکڕیزی و ڕێکخستنی هاوبەشی ڕوانگەی سێ هێزە ئیسلامیەکە دێتەدەر.

بەڵام پرسیارەکە لێرەدا دێتەپێش ئاخۆ ئەم فۆڕمە هاوبەشەی ئیسلامیەکان ، بنیادەکەی بریتیە لە ئایدیای فکری یاخود ئایدیای زەڕورەتی سیاسی، بەمانایەکی تر کام لەم دوو فاکتەرە ، فاکتەری هزری یاخود فاکتەری زەروڕەتی دۆخی سیاسی بنیاتنەری ئەم مەنزومە یەک ڕەنگ و یەک دەنگیەی ئێستای سێ هێزە ئیسلامیەکانی کوردستانە. لەڕاستیدا ئەم دوو دیوەی هێزی سیاسی لە قۆناغە جیاجیاکاندا خۆیان پیشان دەدەن ، بەنمونە هەندێک جار لەقۆناغی دامەزراندنی هێز و ئەحزابەکاندا ئایدیای فکری زیاد لە واقیعە سیاسیەکە پاڵنەری بنیاتنان و دامەزراندنی ئەحزابەکانە ، هەندێ جاریش واقیعە سیاسیەکە فاکتەری بنیاتنانی ئەحزابەکانە لەژێر ناونیشان و باگراوەندێکی فکریدا، بەڵام دواتر کاتێک ئەحزابی سیاسی بەتایبەت ئەحزابی شەرقی قۆناغی لەدایک بوون و دامەزراندن جێ دێڵێ کارلێک لەگەڵ واقیعە سیاسی کۆمەڵایەتیەکاندا دەکات و ئایدیا فکریەکان بەرەو تارمایی بوون و کاڵ بوونەوە جێی خۆی بۆ بەرژەوندیە سیاسیەکان چۆڵ دەکات ، دەکرێت هەندێ جار بەرژەوەندیە سیاسیەکان بەمانای بەرژەوندیەکانی کۆمەڵگا لێک بدرێتەوە.

هێزە ئیسلامیەکانیش کە لە ئاستی گەشەی خۆیاندان و قۆناغی ساتی دامەزراندنی خۆیان تێپەڕاندوە ، زۆر گونجاوترە کە بڵێن پاڵنەری زەڕورەتی سیاسی فاکتەری لێک نزیک بوونەوەی ئەحزابە ئیسلامیەکانە، بەو پاساوەی کە هێندەی دۆخە سیاسیەکە و داخوازیەکانی خەڵک بۆ ئەرزی واقیعە سیاسەکە فشاریان هەیە لەسەر شەرعیەتی سێ هێزەکە نیو هێندە پاڵنەری فکری فشاری دروست نەکردووە ، بەبڕوای من ئەم شێوازەیان بۆ لێک نزیک بوونەوە خوازراوترە وەک لەوەی ئامانجە فکریەکان ئەم لێک نزیکیە بێنێتەجێ، لەبەرئەوەی هەر حیزبێک و لەجێی خۆی ڕێبازێکی فکری بنیاتنەر و دامەزرێنەری بووە و لەئێستادا یەک خستنەوەی ئیسلامی لەسەر حسابی یەکڕەنگ کردنەوەی ئەفکارەکان بێ بنەماکردنەوەی هزری حیزبە ئیسلامیکان خۆیانە، لەلایەکی تریشەوە ئەم یەک ڕەنگیە فکریە بەمانای قبوڵنەکردنی جیاوازیە هزریەکانە و واتایەکە بۆ تاقەت بڕانی ئەحزاب و جەماوەرە ئیسلامیەکە لە فکری ئاینی جیاواز ، لەلایەکی تریشەوە لەئێستادا داخوازیە سیاسیەکان چەند هێندەی داخوازیە فکریەکان لە کۆمەڵگەی کوردیدا وجودی هەیە.

بەڵام خوازراوترە کە لێک نزیک بوونەوەی کاری ئیسلامی لەسەر حسابی داخوازیە سیاسیەکان بێت ، ئەوکات یەکڕەنگی سیاسی متمانەیەکی زیاتری شەقامی کوردی بەخۆی دەبەخشێت و وڵامدەرەوەیەکی بەهێزتری دۆخە نەخوازراوەکە دەبێت.

بابەتی دواتر

24991472_1665401200148563_4268510876899529477_n

ئایا شەڕى ئايدۆلۆژى ماوە؟!

كاميل مەحمود من نامەوێ قسە لەسەر ئەوانە بكەم كە لەسەر دكتۆر سەيد ئەحمەد پێنجوێنييان نووسيوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *