9ad6a1cfc6b038b796f6715cf0d2e6b4_L

وەزارەتی پەروەردە 21 بەڕێوەبەری پەروەردە دەگۆڕێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان 21 بەڕێوەبەری پەروەردە لە سەرجەم پارێزگاکان دەگۆڕێت، بە سی ڤیش 21 بەڕێوەبەری نوێیان لە جێگە دادەنێت، لە پڕکردنەوەی شوێنەکانیش رەچاوی ئەوە کراوە یەک لەسەر چواریان ئافرەت بن.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیێندراوێکدا روونیکردووەتەوە، کە د. پشتیوان سادق لەسەر بنەماى بڕیار و راسپاردەکانى کۆنگرەى پەروەردەیی ساڵى 2015، بە بڕیارێک 21 بەڕێوەبەرى پەروەردەی گۆڕیون، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 8 ساڵ خزمەتیان هەبووە، لە مەراسیمێکى تایبەتیشدا رێزیان لێنراوە.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەسەر بنەماى پێشکەشکردنى (CV) و توانا و شارەزایی، 21 کەسی دیکە وەکو بەڕێوەبەری پەروەردەکان دەستنیشانکراون، بۆ دەستبەکاربوون و بەخێرهاتنیش مەراسیمێکیان بۆ رێکخراوە.

وەزارەتی پەروەردە باسی لەوە کردووە کە یەکەمجارە گۆڕانکارییەکی گەورەى لەمشێوەیە ئەنجامدەدەن، ئاماژەی بەوەش کردووە کە خاڵی لەمە گرنگتر هەڵبژاردنى رێژەیەکى بەرچاوى خانمانە بە رێژەى یەک لەسەر چوار بۆ پۆستى بەڕێوەبەری پەروەردەى قەزاکان، بڕیاریشوایە ئەم گۆڕانکارییانە بەردوامبن و لە ئایندەیەکى نێزیکدا گۆڕانکارى لە چەندین پۆستى دیکەى بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوەکانى وەزارەتى پەروەردە ئەنجامبدرێت.

ب.هـ

بابەتی دواتر

606x303_cmsv2_11b0e27f-d43c-5520-90ac-ada0b1966f49-3330764

داعش بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ئەهوازی لەئەستۆ گرت

دوای ئەوەی ئەمڕۆ چەند چەكدارێك لەشاری ئەهواز هێرشیان كردە سەر نمایشێكی سەربازی و بەدەیان كەس …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *