An Iraqi Kurdish resident casts his ballot at a box during the regional parliament elections of the Kurdistan region in Baghdad July 25, 2009. Iraqi Kurds voted on Saturday in elections expected to keep Kurdistan President Masoud Barzani in power but unlikely to erase voter concerns about corruption or end a bitter feud with Baghdad over land and oil.  REUTERS/Saad Shalash (IRAQ ELECTIONS POLITICS)

كۆمیسیۆن ئامێرى دەنگدان تاقیده‌كاته‌وه‌

ترس له‌ ساخته‌كاری لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بووه‌ته‌ قسە و باسی لایەنەکان، بەڵام لیست و لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان داوا لە خەڵک دەکەن بەشداری دەنگدان بکەن چونکە لەم هەڵبژاردنەدا ساختەکاری ناکرێت.

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقیش دڵنیاییده‌دات كه‌ ئامێره‌كانی له‌ باشترین جۆرن و پرۆسه‌ی ده‌نگدان و جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنیش بوار بۆ هیچ جۆره‌ ساخته‌كارییه‌ك ناهێڵێته‌وه‌.

بۆ یەکەمجار لە مێژووی عێراقدا ئامێری ئەلیکترۆنی تایبەت بە هەژمارکردنی دەنگی دەنگدەرانی هەڵبژاردنەکەی مانگی ئایاری ساڵی 2018 بەکاردەهێنرێت.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ماوەی چەند مانگێکە شانازی بە هێنان و بەگەڕخستنی ئامێری ئەلیکترۆنی هەڵبژاردنەکان دەکات و دەڵێت “ئەو ئامێرانە بە خێراترین کات -کە ناگاتە دوو کاژێر- و بە سفر هەڵە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاشکرادەکەن”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کۆمیسیۆن، کۆمپانیای میرۆ سیستێمز کۆری، 59 هەزار و 800 ئامێری رادەستی عێراق کردووە لەبەرامبەر 100 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

ب.هـ

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 121 هەزار و 500 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *