31562367_1788028227922911_7697938552557928448_n

دڵنیاین ئێمه‌ ده‌یبه‌ینه‌وه‌

ئاری عه‌بدله‌تیف
ئه‌زموونی ڕابردوو ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ بردنه‌وه‌ و دۆِراندن په‌یوه‌ندیی به‌ زۆریی كورسی و ده‌نگه‌وه‌ نییه‌ و هه‌یه‌ زۆرترینی هه‌یه‌ كه‌چی دۆڕاوه‌ و هه‌شه‌ كه‌مترین كه‌چی سه‌ری به‌رزه‌ و كه‌مه‌كه‌ی ئه‌و خۆی ئه‌دات له‌ زۆرینه‌كه‌ی ئه‌و.
له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئێستا هه‌م بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی یه‌ك كورسی هه‌یه‌ و هه‌میش یه‌كگرتووی ئیسلامی ده‌ كورسی و كه‌چی له‌ ڕووی ئه‌دا و كاری په‌رله‌مانیی و پڕۆژه‌ و پێشكه‌شكردنی یاداشت و پڕۆژه‌یاسا و به‌دواداچوون و ڕه‌خنه‌ و ده‌نگهه‌ڵبڕین و جموجوڵه‌ كاریگه‌ره‌كانیان هێنده‌ی چه‌ندین فراكسیۆنی تر كه‌ خاوه‌نی زۆرێك كورسین هێزیان هه‌یه‌ و له‌ناو خه‌ڵكشیدا سه‌ربه‌رز و هیوابه‌خشن و به‌رهه‌مه‌كانی كاری په‌رله‌مانییشیان دیاره‌.
كه‌واته‌ سه‌ركه‌وتن له‌ زۆریی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگدا نییه‌ هێنده‌ی كه‌سی به‌هێز و كادری ته‌كنۆكرات و نه‌ترس بڕواته‌ سه‌ر كورسی و ئه‌گه‌ریش یه‌ك كه‌س بێت بتوانێت كاریگه‌ریی گه‌وره‌ درووست بكات له‌ مه‌یدانه‌كه‌دا.
خۆشبه‌ختانه‌ بزووتنه‌وه‌ و یه‌كگرتوو له‌و هێزانه‌ن كه‌ كه‌من به‌ڵام زۆر و به‌هیواشین زۆر بین تا زۆرتر كاریگه‌ریمان هه‌بێت و ببینه‌ ئه‌و فریادڕه‌سه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دژی چه‌وساندنه‌وه‌ و گه‌نده‌ڵیی و به‌هه‌ده‌ردان و نادادیی و حوكمی فاشیل.
ئێمه‌ ده‌یبه‌ینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر یه‌ك كورسیش بهێنین، خه‌ڵكیش ده‌یان كورسی ده‌هێنن و كه‌چی چوار ساڵ نه‌ كۆكه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و نه‌ پژمه‌یه‌ك، ئه‌گه‌ریش كردیان ده‌ست هه‌ڵده‌بڕن و ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ تا نه‌ڕواته‌ پرۆتۆكۆل، وه‌ڵا خۆ ئه‌وه‌یان زیره‌كانه‌یه‌.!
دواجار لیستی ئیسلامخوازان به‌ ژماره‌ی (175)، ده‌یباته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و لیسته‌یه‌ كه‌ جه‌ماوه‌ری كوردستان و هه‌موو لایه‌ك ده‌یان ساڵه‌ داوای ده‌كه‌ن و پێشم وایه‌ له‌ ئێستادا ئیتر بیانوویه‌ك نه‌ماوه‌ تا ده‌نگ نه‌ده‌ین به‌و لیسته‌ی كه‌ بۆنی سه‌رده‌می مه‌دینه‌ و خه‌لیفه‌ عومه‌ری لێ‌ دێت و پیاو و ژنه‌كانیشی له‌و كه‌س و كادر و عه‌قڵانه‌ن كه‌ دۆست و نه‌یاریان سه‌رسام كردووه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عه‌بادی و خۆناونوسكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر لیستی دیجله‌وفورات و قادسییه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

29216823_1919107028130852_6277528803319642233_n

له‌ سۆشیال میدیایه‌كى درۆینه‌وه‌، به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دواكه‌وتوی سێكسخوازی…

له‌سه‌ره‌تاى دروست بونى ژیانه‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مرۆ، زۆرینه‌ى مرۆڤه‌كان دوو رووى تایبه‌تیان هه‌بوه‌،به‌ڵام له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنى تۆڕه‌ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *