ImageThumb

حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

ئەمڕۆ ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی کرێکارانە، لە هەرێمی کوردستانیش ئەو یادە بەڕێوەدەچێت لەکاتێکدا کرێکاران لە دۆخێکی خراپدان و تەنانەت زۆرینەیان لەم ڕۆژەشدا کاردەکەن

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا ڕایگەیاند، هەوڵی جددی دەدات بۆ باشترکردنی گوزەران و ڕەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار و خزمەتگوزاری و مافەکانی کرێکاران.

حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا پیرۆزبایی لە کرێکاران کرد و وتی “کرێکاران توێژێکی زیندووی خاوەن ڕەنج و بەرهەمهێنی کۆمەڵگاکانیانن، له کوردستانیش ڕۆڵی گرنگ و کاریگەریان لە پرۆسەی بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی وڵاتدا هەیە.”

ڕاشیگەیاند، هەوڵی جددی دەدات بۆ باشترکردنی گوزەران و ڕەخساندنی زیاتری دەرفەتی کار و خزمەتگوزاری و مافەکانیان، هەروەها هانی کەرتی تایبەتیش دەدات کە بە پشتیوانی و هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت، ڕەچاوی زیاتری ماف و داخوازییەکانی کرێکار بکەن و خۆیان بە بەرپرسیار بزانن لەبەردەم پێداویستییەکانی کرێکاران.

هەروەها دەشڵێت “وێڕای دەستخۆشیمان لە سەندیکای کرێکارانی کوردستان، هیوادارین کاری زیاتر لە خزمەتی خواستەکانیاندا بکەن و بە شێوەیەکی مەدەنی و یاسایی لە هەوڵ و کۆششیان بەردەوام بن.”

.

ب.هـ

بابەتی دواتر

36283

دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *