19598856_1522150827892465_7233242554471485288_n

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی بزووتنه‌وه‌ خۆیان هه‌ڕاج ناكه‌ن هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌له‌گومانی هه‌ندێك

پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی بزووتنه‌وه‌ خۆیان هه‌ڕاج ناكه‌ن
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌له‌گومانی هه‌ندێك

سلام کریم
پاش پێكهێنان و یه‌ك به‌ره‌یی یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بۆ هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ پێناو یه‌كده‌نگیی و به‌هێزبوونی به‌ره‌ی ئیسلامخوازیی، به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك بێ‌ گوێدانه‌ شكۆی پێشمه‌رگه‌ و شۆڕش و قورسایی مه‌عنه‌ویی بزووتنه‌وه‌ و پیاوه‌ مه‌رد و دلێره‌كانی، كه‌وتونه‌ته‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ پێشمه‌رگه‌ و شۆڕشگێڕ و پیاوه‌كانی دوێنێی خه‌باتی زێڕینی بزووتنه‌وه‌ ده‌نگ ناده‌ن به‌و لیسته‌ی یه‌كگرتوو كه‌ بزووتنه‌وه‌ تێیدا به‌شداره‌ به‌ ناوی لیستی ئیسلامخوازان.
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ دژی پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی بزووتنه‌وه‌ جگه‌ له‌ دۆڕان و په‌رده‌پۆشكردنی شكست و بچووكیی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان هیچ نییه‌ و هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و بۆ خوا سوڵحاوه‌كانی دوێنێ‌ كه‌ تا ئه‌م ساته‌ به‌ ڕۆح و جه‌سته‌ له‌گه‌ڵ ده‌ماره‌كانی بزووتنه‌وه‌دان، هه‌رگیز ده‌نگ و متمانه‌ی خۆیان ناده‌نه‌ كه‌س و لایه‌نێك كه‌ دژی به‌ره‌ی ئیسلامیی و ئیسلامخوازیین و هه‌ر سه‌ر له‌ به‌یانی خۆیان جیاكرده‌وه‌ له‌و په‌یمانه‌ خواییه‌ی كه‌ هه‌ردوو حیزبی تێكۆشه‌ری بزووتنه‌وه‌ و یه‌كگرتوو پێی هه‌ستان.
پێشمه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌ كه‌ دوێنێ‌ جه‌سته‌ی خۆیان كردۆته‌ قه‌ڵغان بۆ ئه‌م دین و وڵاته‌ هه‌ر ڕۆڵه‌ی شگڕشگێڕ و به‌ ئه‌مه‌ك و خه‌مخۆری ئیسلام و بزووتنه‌وه‌ن و بزووتنه‌وه‌ش له‌ كوێ‌ بێ‌ ئه‌وان له‌وێن.
ئه‌و دیعایه‌ و پاگه‌نده‌ ناشرین و هه‌رزه‌كارانه‌ پیشه‌ی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت درز بخه‌نه‌ ڕیزی ئیسلامخوازیی و چاویان به‌رایی نادات به‌ به‌ره‌ی ئیسلامیی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان خاوه‌نی خۆیان نین و قورمیشكراون ناتوانن بێنه‌ ئه‌و به‌ره‌ ڕه‌سه‌نه‌وه‌، دێن و به‌ جۆره‌ها پاگه‌نده‌ی نابه‌جێ‌ و نه‌یارانه‌ سومبول و ڕه‌مز و ڕۆحی مقاوه‌مه‌تی بزووتنه‌وه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانه‌ ده‌كه‌نه‌ ئامانج و ده‌یانه‌وێت هه‌رچۆنێكیان كردووه‌ ده‌نگ و سه‌نگ له‌ جه‌سته‌ی ئه‌و به‌ره‌ ئیسلامییه‌ داڕنن.
ئێمه‌ پێشمه‌رگه‌ی خۆمان باش ده‌ناسین كه‌ ئێسته‌ش خوێنیان قوڵپه‌قوڵپییه‌تی بۆ به‌رگریی له‌ بزووتنه‌وه‌ و ئیسلامه‌ مه‌زنه‌كه‌ی، ئه‌وان بیریان چووه‌ پێشمه‌رگه‌ی ڕه‌سه‌ن هه‌رگیز ناگۆڕێت و با بێ‌ شێو سه‌ر بنێنه‌وه‌ كه‌ كادر و ماندووه‌كانی بزووتنه‌وه‌ ده‌نگه‌كانی خۆیان به‌فیڕۆ بده‌ن له‌ سه‌به‌ته‌یه‌كدا كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی نازانێت چه‌ند له‌ته‌ سێوی گه‌نیوی تیایه‌.
ده‌نگی پێشمه‌رگه‌كانی بزووتنه‌وه‌ و هه‌موو خۆبه‌خش و ئه‌ندازیاری جه‌نگ و ئاشتیی و خوێنه‌ هه‌ڵبووه‌كانی دوێنێ‌ و پێرێ‌ ی بزووتنه‌وه‌ ته‌نیا بۆ لیستی ئیسلامخوازه‌ و به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌كیش له‌ ئێستادا هه‌ڵمه‌تی خۆیان چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ سه‌رخستنی.

ش.ك

بابەتی دواتر

13669089_102972890147948_2420171106901598441_n

یادی جه نگی به در

یادی جه نگی به در ن. مونيره عه لى عه بدولعه زيز له 17ی ره …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *