31655514_1576721959120459_7867055625732096000_n

مەڕ بە فیکەی گورگەوە بڕوات سەرەنجامەکەی بە خوران دەچێ

مەڕ بە فیکەی گورگەوە بڕوات سەرەنجامەکەی بە خوران دەچێ .
نووسینی ؛ ئەمینی
ئێمە ڕۆژانە دەبینین زۆر لە خەڵکی ئیسلامی چ بە تاک بێ چ بە کۆ دەچێتە ناو حیزبی علمانی واز لە برایەتی و سەرکردەکەی دێنێ بۆ بەدەست ھێنانی پلەو پۆست و دەست کەوتنی کەمێک پارەو ماڵی دونیا و بەدوای سەرکردەیەک دەکەوێ کەبەرەو ھەڵدێری دەبات و وەک کوێرێک چاوی دەبەستێت و بەبێ گۆچان دەیباتە مەیدانی زۆرانی ھەڵبژاردن ، بەڵام بێ ئاگا لەوەی کە خەڵکە عڵمانیەکە دەنگی پێنادات و پشتگیری ناکات و دەست خەڕۆ دەبێ چونکە خەڵکە ئیسلامیەکەش جارێکی تر دەنگی پێنادات چونکە لەکەدار بووە ، چونکە بەدیار کەوتووە مەبەستەکەی تەنھا پارەیە و خزمەت کردن نیە بە ئیسلام و موسڵمانان ، لەبەر ئەوە پێشینان دەفەرموون بەرد لەجێی خۆی سەنگینە و پێغەمبەری سەروەریشمان دەفەرموێ ، تاکی موسڵمان وەک ئەوە وایە کە مەڕ لە مێگەل داببڕێ گورگ دەیخوات ، ھەڵبەت موسڵمانیش لە جەمعی موسڵمان داببڕێ علمانی دەیبات و لە مەسڵەحەتی خۆی بەکاری دێنێت ، ئەوەش کارێکی شەرعی نیە جیابوونەوە لە جەمعی ئیسلام و موسڵمانان، دەبێ موسڵمان کارێک بکات لە قازانجی ئیسلام بێ نەک قازانجی شەخسی و حیزبی علمانی ، ھەتازووە دەبێ ھەموو ئیسلامیەکانی کوردستان یەک بگرن بۆ ئەوەی ڕێگا نەدرێ جوھدەکان بەفیڕۆ بچن و بچنە باخەڵی حیزبی علمانی ، بەڕۆیشتنی ھەرکەسێ لە ناو ئێسلامی بۆ ناو علمانی ئیسلامیەکان تاوان بار دەبن ئەگەر یەک نەگرن ، خوای گەورەش دەفەرموێ(وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللَّهِ مِنْ أَوْلِيَاءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ )
تکایە نامەوێ ھیچ کەسێ کۆمێنتی نەشیاو بنووسێ ھەر کەسێ کۆمێنتی نەشیاو دەسڕێتەوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

220186144049567493823

لەسەر بوودجەی ئاسایی پلان و پەرەپێدانی پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریدا بە خەرجکردنی بوودجەی پرۆژە بەردەوامەکان،کە لەسەر بوودجەی ئاسایی پلان و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *