31718746_1652800064756837_4802843102828036096_n (1)

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: ئیسلامییه‌كان ده‌ستیان پاكه‌ و خزمه‌تی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و منه‌تیش ناكه‌ن به‌ڵام منه‌تیش له‌ كه‌س قبوڵ ناكه‌ن

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 1/5/2018 له ميانىكه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رخستنی لیستی 175 ی ئیسلامخوازانی ئیسڵاحخواز له‌ قه‌زای سه‌یدسادق ، مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ كه‌رنه‌ڤاڵی سه‌رخستنی لیستی 175 ی ئیسلامخوازانی ئیسڵاحخواز له‌ قه‌زای سه‌یدسادق له‌ وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند: ئێمه‌ سیاسه‌ت به‌ ئه‌خلاق ده‌كه‌ین، ئیسلامییه‌كان ده‌ستیان پاكه‌ و خزمه‌تی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و منه‌تیش ناكه‌ن به‌ڵام منه‌تیش له‌ كه‌س قبوڵ ناكه‌ن.
وتیشی، هه‌لومه‌رجه‌كه‌ ئه‌خوازێت ئه‌م نوێنه‌رانه‌ خزمه‌تی باش بكه‌ن، پێویسته‌ خه‌ڵكێك بچێته‌ ئه‌وێ بوێر بێ، نامانه‌وێت خه‌ڵكێك بچێته‌ ئه‌وێ كه‌ له‌ خه‌می گیرفانی خۆی و حزبه‌كه‌یدا بێت، نوێنه‌رانی ئێمه‌ سوپاس بۆ خوا كه‌سی شایسته‌ن و رابردوویان شایه‌تییان بۆ ده‌دات.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئه‌وه‌شی وت، له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك تێگه‌یشتین به‌ هۆی عه‌قڵییه‌تی سه‌قه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان برسێتی هاته‌ ئاراوه‌.، ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌سانێك ده‌سه‌ڵاتداران شایسته‌ی سه‌ر كورسی نین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌وه‌ی په‌یامی نه‌بێت به‌رهه‌میشی نابێت، جگه‌ له‌ پشێوی هیچی تر نازانێت، پشێوی و قاڵه‌ قاڵ به‌رنامه‌ نیه‌.
مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین جه‌ختی كرده‌وه‌، ئێمه‌ وه‌كو یه‌كگرتوو و بزوتنه‌وه‌و هه‌موو ئیسلامییه‌كان نه‌فره‌ت ده‌كه‌ین له‌ دیكتاتۆرییه‌ت و سته‌مكاری، نه‌فره‌ت ده‌كه‌ین له‌ چه‌واشه‌كاری و تێكدانی ئه‌منییه‌ت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌ستخۆشی له‌ پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆ بكرێت كه‌چی خه‌ریكه‌ به‌ جیاوازی موچه‌ كێشه‌ له‌ نێوانیان دروست ده‌كرێت.
ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ریفراندۆم شتێكی دروستبوو، ریفراندۆم واته‌ ته‌عبیر له‌ بوون، ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ سه‌ری نه‌گرت ئه‌م كاره‌ هه‌ڵه‌یه‌، ئێستا ئه‌وه‌ سه‌ری نه‌گرت پێویسته‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ فدڕاڵییه‌ك نه‌ك عێراقی واحد، عێراقی واحد نه‌ما.

ش.ك

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 121 هەزار و 500 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *