321651Image1

سیستمی نوێی موچە 30 رۆژ جارێك دەدرێت

ئەحمەد گەرمیانی، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان راگەیاند: لای ئێمە گرنگ نییە وەزارەتی پەروەردە یەكەم وەزارەت یان كۆتا وەزارەت بێت بۆ وەرگرتنی موچە، بەڵكو گرنگ ئەوەیە هەر 30 رۆژ جارێك مامۆستایان موچە وەربگرن.. مانگی رابردوو، لە رۆژی 5ی 4ی 2018 موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشكراوە، لای یەكێتی مامۆستایان گرنگە تاڕۆژی 5ی 5ی 2018 موچەیەكی تر بە مامۆستایان بدرێت”.

بەوتەی ئەحمەد گەرمیانی، لەكۆبوونەوەكانیان لەگەڵ وەزیرانی دارایی و پەروەردە، جەختیان لەوە كردۆتەوە، كە بەپێی سیستمی نوێی موچە، هەر 30 رۆژ جارێك موچە دەدرێت، تەنانەت ئەگەر یاسای چاكسازیی خانەنشینی پەسەندبكرێت، ئەوە پاشەكەوت هەڵدەوەشێتەوە.

وتيشى ” ئەوانەی پڕۆپاگەندەی ئەوە دەكەن كە لەپشووی هاوین موچەی مامۆستایان دوادەخرێت، یاخود سیستمی نوێی پاشەكەوتی موچە هەڵدەوشێتەوە، دوورە لەڕاستییەوەو هەر بەرپرسێكی یەكێتی مامۆستایانیش بەو ئاراستەیە قسە بكات، گوزارشت لە بۆچوونی خۆی دەكات نەك رێكخراوەكەمان”.

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *