hqdefault

تۆڕی “NBC” دوای هێرشىه كه ى بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌ما بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌ گوڕی 2.6 پله‌ ی رێخته‌ری به‌دوای خۆیدا هێنا

تۆڕی “NBC” بڵاویكرده‌وه‌، مه‌به‌ست له‌و هێرشانه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ناو خاكی سووریا، بۆ له‌ناوبردنی كاروانێكی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازی بوو، كه‌ بریتی بوو له‌ مووشه‌كی زه‌وی ـ ئاسمانی و چه‌ندین جۆری دیكه‌ی چه‌كی قورسی سه‌رده‌میانه‌، كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ی سووریا كرابوون.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌، سایتی “تایمز ئۆف ئیسرائیل” بڵاویكرده‌وه‌، ژماره‌ی كوژراوانی ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته‌ سه‌ر پێگه‌ سه‌ربازییه‌كانی سووریا، گه‌یشتۆته‌ 40 كه‌س، له‌ناویاندا ژماره‌یه‌ك پاسدار و میلیشیای ئێرانی هه‌بوون، له‌كاتێكدا ئێران ورده‌كاری ئه‌و هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

ئه‌و سایته‌ ئیسرائیلییه‌ ئاشكراشیكرد، له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌ما روویداوه‌ و بومه‌له‌رزه‌یه‌كیش به‌ گوڕی 2.6 پله‌ به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌.

كۆمپانیایه‌كی بۆشاییگه‌ری ئیسرائیلیش قه‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ به‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ گه‌یشتووه‌ و، له‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه‌، به‌لایه‌نی كه‌م 13 بینایه‌ له‌ بنكه‌ی حه‌ما زیانی گه‌وره‌ی ماددیان پێگه‌یشتووه‌.

هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی تیفۆڕ له‌ پارێزگای حه‌مس له‌ 9ی مانگی رابردوو، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 7 پاسداری ئێرانی كوژران و، دواتریش هێرشه‌كه‌ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو بۆ‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌ما له‌ سووریا، گرژی نێوان ئێران و ئیسرائیلی زیاتر كردووه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

832017100800_1539142812015_7kumat

حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یامێك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كات …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *