1280x960

پاسەوانی بارەگا حزبییەكان به‌پێی سیستمی نوێی پاشكه‌وت موچه‌ وه رده گرن

موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزه‌كانی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی به‌پێی سیستمی نوێی پاشكه‌وت دابه‌شده‌كرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایدەگەیەنێت، پاشكه‌وتی یه‌كه‌ی پاسه‌وانی له‌نێوان 38% بۆ 50% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

سامی جەلال بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووه‌: بە فەرمانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بڕێك پارە زیادكرا، بە مەبەستی كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچەی یەكەی پاسەوانی، ئەوانەی كە پاسەوانی بارەگا حزبییەكان و بەرپرسەكان و ئەندامانی پەرلەمانن، بەپێی سیستمە نوێیەكە كە لە وەزارەتی دارایی دەرچووە، پاشەكەوتی یەكەی پاسەوانی لەنێوان 38% بۆ 50% كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: پێشتر سەرۆكی حكوومەت رایگەیاندووە، حكوومەت لە ھەوڵدایە ماوە ماوە پێداچوونەوە بە رێژەی پاشەكەوتدا بكات و دەكرێ گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *