2774325 (1)

تەرمی مامۆستا سەید بەهائەدین ئەحمەد بەخاك سپێردرا

لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆ و بە ئامادەبوونی هەزاران کەس لە خەڵکی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران تەرمی زانای ناسراوی کورد، مامۆستا سەید بەهائەدین ئەحمەدی ئەسپاردەی خاک کرا.
بە ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەمە ۱۳ی گوڵان، ڕێوڕەسمی ئەسپاردە کردنی تەرمی مامۆستا سەید بەهائەدین ئەحمەدی ئارەندان بە بەشداریی هەزاران لایەنگری دین و ئایین و خەڵکی گوند و شارەکانی کوردستان و مامۆستایانی ئایینی لە حوجرە زانستییەکانی ئەهلی سوننەی باکووری و باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئێران، هەروەها بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای پارێزگای کوردستان لە گوندی ئارەندانی سەر بە شاری سنە، بەڕێوەچوو.

لەم ڕێوڕەسمەدا بە نوێنەرایەتی لە پارێزگاری کوردستان، فەرمانداری سنە بەشداریی کرد و سەید ئەحسەن عەلەوی نوێنەری شارەکانی سنە، دیواندرە وکامیاران لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و ژمارەیەکی زۆر لە بەرێوەبەران و بەرپرسانی باڵای دامودەزگا دەوڵەتییەکان هاوشانی مامۆستایانی ئایینی کوردستان ئامادە بوون.

تەرمی مامۆستا سەید بەهائەدین ئەحمەدی لە سەر شانی قوتابی و فەقێیەکانی خۆی لە مزگەوتی گوندی ئارەندانەوە بەرەو سەرقەبران بەڕێکرا و دوای خوێندنی تەڵقین و دوعا بەخاک سپێردرا.

ڕێوڕەسمی تەعزیە و سەرەخۆشی مامۆستا سەید بەهائەدین بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە گوندی ئارەندان بەڕێوەدەچێت.

شیاوی ئاماژەیە کە چوارشەمە ۱۲ی گوڵان، مامۆستا سەید بەهائەدین ئەحمەدی ناسراو بە مامۆستا سەید بەهائەدینی ئارەندان بە هۆی پیری و نەخۆشیەوە لە نەخۆشخانەیەکی تاران کۆچی دوایی کرد.

2774325 (1)

2774325

2774326

2774327
ب-هـ

بابەتی دواتر

3-44

سوده سه ر سورهێنه ره كانى تۆوی كەتان

زانایان بۆیان دەركەوتووە، ئەو پێكهاتانەی لە تۆوی كەتان و تۆوی هەندێ دانەوێڵەو سەوزەدا هەن، دەتوانن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *