75397_313

شووشەی ئۆتۆمبێلێک یارمەتی نابیناکان دەدات هەست بە دیمەنەکانی دەرەوە بکەن

کۆمپانیایەکی ئەمریکی هەوڵی دروستکردنی ئۆتۆمبێلێک دەدات کە یارمەتی نابیناکان دەدات هەست بە دیمەنەکانی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بکەن.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای فۆرد لە هەوڵی دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی زیرەکدایە بۆ ئەوەی سەرنشینە نابیناکانی ئۆتۆمبێلەکە هەست بە دیمەنەکانی دەرەوە بکەن.

ڕوونیشیکردووەتەوە، نمونەی دروستکراوی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە کە بە ناوی (هەست بە دیمەنەکان بکە) بەرهەمهێنراوە، بە کەڵکوەرگرتن لە چەند وێنە بە کۆنتراستی باڵا لەسەر گڵۆپەکانی (LED)، دیمەنی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە کۆپی دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سەرنیشنە نابیناکانی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە دەتوانن بە دەستلێدان لە شووشەی ئۆتۆمبێلەکە، بە خێرایی جۆراجۆر هەست بە سێبەری لەرینەوە خۆڵەمێشییەکان بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تایبەتمەندییەکی تری ئەو ئۆتۆمبێلە ئەوەیە کە بە کەڵکوەرگرتن لە ئامێرێکی دەنگی زیرەک، تایبەتمەندی دیمەنەکانی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە بۆ سەرنشینە نابیناکان ڕووندەکرێتەوە و دەگوازرێتەوە.

کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلی فۆرد لە ئیتاڵیا بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای جی تی بی و کۆمپانیایەکی ناوچەیی، پلانی دروستکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلەیان داڕشتووە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

120172021450246674819

هه موو پارەکانی گازپرۆم لە بەریتانیا بلۆک کرا

دادگای بازرگانی لەندەن بڕیاریدا لە بەرامبەر شایستە داراییەکانی کۆمپانیای وزەی نەفتۆگازی ئۆکرانی سه ر جه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *