31895366_1756289404413838_3705410892058329088_n

به وينه: شوفێرێكی ئافرەت تووشی رووداوێكی هاتوچۆ دەبێت

ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگەی پیرمام – هەولێر، شوفێرێكی ئافرەت بە سەختی برینداربوو.

(فازل حاجی) وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە پەیجی خۆی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێك لەجۆری (ترۆپێری ستێیشن) كە شوفێرەكەی ئافرەت بووە، لە پێچەكانی پیرمام بەرەو كۆڕێ‌ شۆڕ دەبێتەوەو كۆنترۆڵی خۆی لەدەست دەدات و خۆی دەكێشێت بە گاردێلی ڕێگاكەو لەئەنجامیشدا شیش و ئاسنی گادرێلەكە ئۆتۆمبێلەكەی بڕیوەو گەیشتۆتە جەستەی شوفێرەكەو بەسەختی برینداری كردووە.

ئەمەو دوای گەیشتنی تیمەكانی فریاگوزاری تواندراوە شوفێرە ئافرەتەكە لە ئۆتۆمبێلەكەی دەربهێندرێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتن بكرێت.

ب.هـ
31172246_1756289407747171_2328883825129553920_n

31659541_1756289477747164_3304638341093261312_n

31870469_1756289464413832_1807956252639100928_n

31895366_1756289404413838_3705410892058329088_n

31914112_1756289401080505_8670468196622401536_n

31934831_1756289471080498_3305192924450390016_n

4567457567

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 121 هەزار و 500 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *