4520181315600_twit-b

تویتەر داوا لە بەکارهێنەرانی دەکات پاسوۆردەکانیان بگۆڕن

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تویتەر داوای لە بەکارهێنەرانی تویتەر کرد کە پاسوۆردی هەژمارەکانیان بگۆڕن بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە تویتەردا.

جاک دۆرسی لە تویتێکدا نوسیویەتی، “لەم نزیکانەدا کەموکورتیەک لە تویتەردا دۆزراوەتەوە کە بەهۆیەوە پاسوۆردی هەژمارەکان بە نوسراوی لە شوێنی داخڵکردنی پاسوۆرد دەردەکەوێت بە بێ ئەوەی بشاردرێتەوە و هێماکەی بگۆڕێت”.

دۆرسی وتیشی کە ئێستا تویتەر ئەو کێشەیەی چارەسەرکردووە و هیچ ئاماژەیەکیش نیە بۆ ئەوەی پاسوۆردی هەژمارەکان دزەیکردبێت، بەڵام گرنگە ڕاستگۆبن لەبارەی کێشە تەکنیکیەکانەوە.

تویتەر، یەکێکە لە بەربڵاوترین تۆڕی کۆمەڵایەتی لە جیهاندا کە بە گوێرەی ئامارێکی کۆمپانیاکە لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا، ٣٣٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی لە سەرتاسەری جیهاندا هەبووە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

120172021450246674819

هه موو پارەکانی گازپرۆم لە بەریتانیا بلۆک کرا

دادگای بازرگانی لەندەن بڕیاریدا لە بەرامبەر شایستە داراییەکانی کۆمپانیای وزەی نەفتۆگازی ئۆکرانی سه ر جه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *