31946596_1793196927406041_6118928293296078848_n

فراكسیۆنی بزووتنەوە: یاسای خانەنشینییان بەڵگوبن كرد، بۆ مەرامی ڕەشی خۆیان

باسك نێت

فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پاش گەڕانەوەی یاسای خانەنشینیی‌و موچەو دەرماڵەو ئیمتیازەكان بۆ پەرلەمانی كوردستان‌و سەرلەنوێ‌ دەستكاریكردنەوەی مادەی (3)ی ئەو یاسایە، بڕیار بوو دەستبەجێ‌ پەرلەمان كۆبوونەوەی لەسەر بكات‌و تەواوی پڕۆژەكە بەو مادەیەشەوە لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان تێپەڕێت.

ئاری عەبدولەتیف سەرۆكی فراكسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەداخەوەو لەبەر بەرژەوەندیی حزبی‌و لە پێناو كادرو ئەندام‌و لێپرسراوەكانی خۆیانداو بە زەخت پڕۆژەكەیان خستە پشت كەنوەوەو بە سەبرێك‌و دوو فوو بەڵگوبنیان كرد.

وتیشی، ئەو پڕۆژەیە لەگەڵ ئەوەی ناڕەزایی خەڵك‌و شەقامی لێكەوتەوە بەتایبەت لەسەر پلەباڵاكان، بەڵام دواجار بڕیار درا كە دەستكاریی بكرێتەوەو بیروڕاو هەڵوێست‌و مافی خەڵكی تیادا پارێزراو بێت، بەڵام لەبەر مەرامی ڕەشی حزبی‌و بەرژەوەندیی دەنگدان خرایە پاش پڕۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی عێراق، كە ئەمە جگە لە سوكایەتییەكیتری ئەو فراكسیۆن‌و حزبانەی دەست‌و دەسەڵات‌و دەنوكی بەرژەوەندیخوازانەیان هەیە هیچیتر نییە.

ئاشكراشیدەكات، فراكسیۆنی بزووتنەوە بە ڕاشكاویی ڕایدەگەیەنێت كە دواكەوتن‌و خستەژێر بەڕەو بەڵگوبنكردنی ئەو پڕۆژەیە دژی خەڵك‌و مافەكانیەتیی‌و دەسەڵات‌و هەندێك فراكسیۆن خۆیان بە دەست ئەنقەست ئەیانەوێت هەرگیز تێنەپەڕێت‌و پێشكەشكردنیشی بۆ پەرلەمان‌و وروژاندنی ئەسڵەن خۆڵكردنە چاوی خەڵك بوو، دەنا هەرگیز چاكسازیی لەو شێوە لە حكومەت‌و دەسەڵات‌و لایەنێك ناوەشێتەوە كە خۆیان هۆكاری ئەو دەردو سەرەتانە بوون‌و بەردەوامیش دەبن.

فراكسیۆنی بزووتنەوە داوا لە پەرلەمان و تەواوی فراكسیۆن و ئەندامانی ئەزیزی پەرلەمان و هەموو خەڵكی كوردستان و ڕۆشنبیران دەكات، قەبوڵ نەكەن هەروا ئەو پرۆژەیە بەڵگوبن بكرێت‌و نەشهێڵن دووبارە بە بیانووی هەڵبژاردن دوابكەوێت، چونكە باش دەزانن بە تێپەڕینی ئەو پڕۆژە نزیكەی (100) هەزار دەنگدەریان لێ‌ دەتەكێتەوەو بەمەش قوڕی خەستیان بۆ دەگیرێتەوەو ئەم هەڵبژاردنەو هەڵبژاردنی نزیكی پەرلەمانی كوردستانیش دەبێتە شكست‌و داڕمان بۆیان، داواش دەكەین بۆ یەكەم كۆبوونەوەی كردنەوەی خولی گرێدانی ئەمجارە دووبارە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەكەو بە تایبەت ئەو مادەیە بكرێت كە ناڕەزایی خەڵكی لێكەوتەوە.

ب.هـ

بابەتی دواتر

36283

دوو شه‌پۆلی بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

دەزگای کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، بەهۆی بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپی ناوەڕاست لەسەرەتای هەفتەی داهاتوودا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *