20180421_125339-157

پێگه‌ی nationalinterest : ئه مريكا متمانه ى به سه رۆك وه زيرانه كانى عێراق نه ماوه

پێگه‌ی nationalinterest بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا نووسراوه‌، هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و لبنان سیمبۆلێكه‌ بۆ لێكترازانی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران له‌ ڕێی هاوپه‌یمانانی و حزبه‌ شیعه‌ پاڵپشتیكه‌ره‌كانی هه‌وڵی ده‌ستوه‌ردان له‌ سیاسه‌تی عێراق ده‌دات كه‌ ئه‌مه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنی دوای شكاندنی داعش داده‌نرێت، بۆیه‌ سه‌ركه‌وتن و به‌ ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وت گرنگ ده‌بێت بۆ عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی و هه‌ندێك له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا كاریگه‌ری ئێران وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ هه‌ژمار ده‌كه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌.

هه روه ها ڕاپۆرته‌كه‌ ى nationalinterest باس له‌وه‌ ده‌كات ، عێراق و لبنان له‌ 6 و 12ی ئایار هه‌ڵبژاردنه‌كانیان ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌كان گرنگن و كاریگه‌رییان ده‌بێت بۆ ناوچه‌كان، له‌ عێراق شه‌ش هه‌زار و 900 كاندید هه‌ن بۆ كێبه‌ركێ له‌سه‌ر 329 كورسیی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی عێراق لیستێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

له‌ دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له‌ مانگی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ڕابردوو بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ عێراق و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی، حكوومه‌تی به‌غدا وه‌ك سزادانێك به‌رانبه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم، بڕیاری داگیركردنی كه‌ركووك به‌ ئامانجی زه‌وتكردنی نه‌وته‌كه‌ی دا، هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ناوچه‌كانی شنگال له‌لایه‌ن میلیشیا چه‌كداره‌كانی عێراق و تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و بوونی چالاكییه‌كانی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌.

له دريزه ى رابورته كه ده ليت: تێكچوونی باری سه‌قامگیری عێراق له‌ چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بڕیاره‌ سیاسییه‌ تایفه‌گه‌رییه‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا ، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2010ی عێراق حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی دا به‌ هێنانی نووری مالیكی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی پله‌دووی وه‌رگرت له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌.

ئێما سكای ڕاوێژكاری سیاسی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، حكوومه‌تی واشنتن بڕوای وابوو مالیكی پیاوی ئه‌مه‌ریكایه‌ و عێراق پێویستی به‌ سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێزی شیعه‌یه‌، به‌ڵام به‌هۆی پاشه‌كشه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ ساڵی2010، به‌مشێوه‌یه‌ كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و تێكچوونی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و ته‌نگژه‌كانی ساڵی 2014 ده‌ستی پێ كرد.

ش.ك

بابەتی دواتر

3-44

سوده سه ر سورهێنه ره كانى تۆوی كەتان

زانایان بۆیان دەركەوتووە، ئەو پێكهاتانەی لە تۆوی كەتان و تۆوی هەندێ دانەوێڵەو سەوزەدا هەن، دەتوانن …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *