31749578_2045198535807465_4642171953992433664_n

بەڵێنی ھـەق و ڕاسـت لە خاوەنـەکـەیـەوە بناســە

بەڵێنی ھـەق و ڕاسـت لە خاوەنـەکـەیـەوە بناســە

عوسمان حمەکریم زەڵمی

لە ڕۆشنایی قورئانی موبارەکەوە دوو جۆر بەڵێندەر ھەیە ، یەکەمیان خۆی لاوازو کزو ھەژارە ، گەرچی لێزانە لە دانانی داو و تەڵە ، زۆر زرنگە لە خەڵەتاندن ، پسپۆڕە لەچەواشەکاری ، پڕ پڕە لە شەڕو خراپە ، دوور دوورە لە بەزەیی و ویژدان !! ..
بەڵام ھەرچی دووەمیانە ، ئەوە سەرچاوەی ھێزو قووەت ، ھەق و ڕاستی ، زانایی و دانایی ، خێرو چاکە ، بەخشندەیی و دلۆڤانی و ڕەئفەت و ڕەحمەت .
یەکەمیان کە دووژمنی سەرەکی مرڤە ، لەسەر ھەمان نەھج و ڕێچکە شاگردەکانی بەخێو کردووە و دەکات و باریان دەھێنێ .. کە ئەویش شەیتانی نەفرین لێکراوە ، بە بەڵگەی : (الشيطان يَعِدُكُمُ الفقر وَيَأْمُرُكُم بالفحشآء) . سەرنج بدەن لە ئایەتەکەدا (فاعل) پێش خراوە . ئەمەش بۆ وریاکردنەوەی ئێمەی ئادەمیزادە ، وەک بڵێی کورە وریابن شەیتان بەڵێنتان پێ دەداو دەتان ترسێنێ بە لەدەستدانی کولێرە و لوقمەکەتان و ھەژارکەوتن !! ھەروەک ئاڕاستەتان دەکات بۆ وتن و کردنی کارو کردارە ناشیرینەکان ـ ئەوەی فیترەت و سروشتی پاک لێی بێزارە ـ چ ئەوەی بەزمان دەکرێ ، وە ئەوەش بە ئەندامەکانی دی دەکرێ !!
دووەمیان کە خاوەن و دۆست و وەلی مرۆڤە ، لەسەر ھەمان بەرنامەو ڕێباز بەندەو دۆستەکانی پەروەردە دەکات و بەرھەمیان دەھێنێ . کە ئەویش خوای باڵادەستی بەخشندەیە ، (والله يَعِدُكُم مَّغْفِرَةً مِّنْهُ وَفَضْلاً والله وَاسِعٌ عَلِيمٌ / البقرة / ٢٦٨) . لێرەش بەڵێندەر پێش کەوتووە کە (الله) یە . تاکو گومان لەناخی ئێمەی باوەڕداردا نەمێنێ و دڵنیابین ئەوەی بەڵێنی لێ وەردەگرین سەرچاوەی کەرەم و فەڕو فەزڵە .
لێرەدا بەھانەیەک ، پاساوێک نیە بۆ ھەر کەسێکی موسڵمان بە بەڵێنی ھەرکەسێک بخەڵەتێ کە لە نەھج و فعلی شەیتانەوە نزیکەو ڕۆڵی شاگردی بۆ دەگێڕێ . بەداخەوە ئەوەنیە زۆرێکمانى خستووەتە داوەکەوە ، ئەو ھەمووە بەڵێنە قەبە ، ئەو ھەمووە توانج و تەشھیرو قسەو قسەڵۆکە دێت بەزاریاناو دونیای میدیایان پڕکردووە ، کەچی بە تاوانیشی نازانن ، گوایە وەرزی بانگەشەیە !!
لەبەرانبەردا پێویستەو ئەرکە ، بەندە لە خواترس و ملکەچەکانی ببینین ، چەندە پەرۆش و دۆستی دڵسۆزی مرۆڤەکانن ، کە لە سایەی پەیامی بەختەوەرکردنی مرۆڤایەتی لەمەیدانن ، بەڵێنی ھەق و ڕاستی دەدەن بەئەندازەی سەنگ و تاقەی خۆیان .
دڵنیابن دەنگدەرانی خۆشەویستی نیشتمانە دڵگیرەکەم ، گەر ئەو سەنگ و وەزنەیان بەھێز و مەحکەم بکەین بە دەنگەکانمان ، دەروو دەروازەی خێرو خۆشی بەڕووی خاک و خەڵکماندا بەزوویی دەکرێتە : ( وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ ) .

ش.ك

بابەتی دواتر

33745839_2010716382334094_1902423852156190720_n

بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و خه ڵكى دەسپاک دەنگبدە

بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و خه ڵكى دەسپاک دەنگبدە ن. سه رباز خوشناو ‎ئەوەی لە پێشە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *