201509271306036_X1FI5HHV

میکس میدیا گۆڕانکاری لە سیستەمی پەخشی تەلەڤزیۆنی لە سەنتەری شاری هەولێر و سلێمانی ده كات

یەکشەممە 6-5-2018، کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا روونکردنەوەیەکی لەبارەی راگەیاندنی بەرواری گۆڕانکاری لە سیستەمی پەخشی تەلەڤزیۆنی لە سەنتەری شاری هەولێر و سلێمانی بڵاوکردەوە.
لە بەشێکی روونکردنەوەکەدا هاتووە ده ليت:
دەقی روونکردنەوەکەی کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا

دوای زیاتر لە شه‌ش سال کارکردنی بەردەوام بۆ گەیاندنی پەخشی کەناڵە ناخۆیی و سەتەلایتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ زۆرترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا بۆ پەخشی تەلەفزیۆنی و خزمەتگوزاری راگەیاندن و بەرهەم هێنانی هونەری سنووردار کۆتایی بە گشت ئامادەکارییەکانی هێنا بۆ گۆڕینی سیستەمی پەخش لەسەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی.

بەمەش یونایتد میکس میدیا دەبێتە یەکەمین و گەورەترین سەکۆی پەخشی یاسایی لە هەرێمی کوردستاندا کە خزمەتگوزارییەکانی گەیاندۆتە زیاتر لە (90%)ی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.

چوار ساڵ لەمەوبەر یەکەمین پرۆژەی ئەزموونیمان لە قەزای کۆیە دەست پێکرد و دوای ساڵێک یەکەمین پرۆژەی گەیاندنی تۆری دیجیتالی تەلەفزیۆنی زەمینی سەرکەوتوومان لە قەزای رانیە و دەوروبەری دەستپێکرد.

یونایتد میکس میدیا لە ئێستادا خزمەتگوزارییەکانی بە شێوازی DVB/T2 Code (کۆد) لەم ناوچانە بەردەستن: زاخۆ، دهۆک، ئاکرێ، شێخان، بەردەرەش، رۆڤیا، خەبات، کەلەک، سۆران، ڕواندز، خەلیفان، هەریر، شەقلاوە، هیران، پیرمام، ڕانیە، سەروچاوە، حاجیاوا، چوارقورنە، قەڵادزێ، سەنگەسەر، کۆیە، دوکان، سەید ێادق، شارەزوور، هەلەبجەی تازە، عەربەت، قەرەداغ، خورماڵ، هەلەبجەی شەهید، سیروان، کەلار، چەمچەمال، بازیان، باینجان، تەکیە، گۆپتەپە و ناحیەی شۆرش کە بە سەرجەمیانەوە زیاتر لە (75000) بەشداربووی یونایتد میکس میدیایان تێدایە.

لە کاتێکدا کە کۆمپانیای یونایتد میکس میدیا توانیویەتی تازەترین و پێشکەوتووترین تەکنەلۆجیا لە تۆری دیجیتالی تەلەفزیۆنی زەمینیدا لەسەرجەم ئەو ناوچانە بەکار بهێنێت، تەنها سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی بێبەش بوون لە سیستەمی DVB/T2 Code (کۆد) کە باشترین تەکنەلۆجیای سەردەمە لە بواری خزمەتگوزاری پەخشی تەلەفزیۆنیدا.

لێرەوە موژدەی گۆرانکاری سیستەم بە سەرجەم هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر و سلێمانی ڕادەگەیەنین کەوا لە بەرواری 19/5/2018 دەست دەکەین بە گۆڕینی سیستەمی پەخش لە شاری هەولێر و سلێمانی بۆ شێوازی DVB/T2 Code (کۆد)، هەر لەگەڵ ئەم گۆرانکارییەش، لە هەنگاوی یەکەمدا (10) کەناڵی تەلەفزیۆنی بە کوالیتی (HD) لە هەردوو شارەکەدا لەسەر تۆری دیجیتالی تەلەفزیۆنی زەمینی یونایتد میکس میدیا زیاد دەکرێت.

گۆڕینی سیستەم لە شاری هەولێر و سلێمانی تا بەرواری 15/6/2018 دەخایەنێت و پرۆسەکە بە چەند قۆناغێکدا تێپەڕ دەبێت بۆ بواردان بە هاوڵاتیانی خۆشەویست کە بتوانن رسیڤەرەکانی یونایتد میکس میدیا لە بازارەکاندا بەدەستبهێنن.

جگەلە موژدەی زیادکردنی کەناڵ، یونایتد میکس میدیا موژدەی گەورەی پێ دەبێت بۆ بەشداربووان کە بریتین لە باشترین خزمەتگوزاری پەخشی بێ پچران و کوالیتی بەرز و نایابی رسیڤەرەکان کە پێشتر وێنەیان نەبووە.
5-5-2018

ش.ك

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 121 هەزار و 500 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *