911201720ashty-hawramy-g

دانیشتنەكەی ئەمڕۆی دادگا لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ رۆژی 3ی 6 دواخرا

ئەیاس سامۆك وتەبێژی فەرمی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق، ئەمڕۆ 6ی 5ی 2018، دادگای فیدراڵی لە دانیشتنێكدا، رەزامەندی لەسەر داوایەكی نوێنەری حكومەتی هەرێم دەربڕی بۆ دواخستنی دادبینی لەسەر سكاڵاكەی وەزیری نەوت بۆ رۆژی 3ی 6ی ئەمساڵ.

لەماوەی رابردوودا وەزیری نەوتی عیراق سكاڵایەكی یاسایی لەسەر ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان تۆماركرد بە تۆمەتی هەناردەكردنی نەوت بەنایاسایی، داواشی لە دادگا كردبوو وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم ملكەچ بكرێت بۆئەوەی تەواوی نەوتەكەی هەرێم رادەستی وەزارەتی نەوت بكرێت و پابەندی حوكمەكانی دەستورو یاسا كارپێكراوەكانی عیراق بێت.

راگەیاندراوەكەی دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوەكردووە، دانیشتنەكەی ئەمڕۆی دادگا، بە ئامادەبوونی بریكاری یاسایی هەریەك لە سەرۆك وەزیران و وەزیری دارایی عیراق و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.

ش.ك

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 121 هەزار و 500 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *