5_1374418562_4886

هه‌نجیر مرۆڤ له‌ نه‌خۆشییه‌ جۆراوجۆره‌كان ده باريزى

هه‌نجیره‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامینه‌كان و كانزاكانیان تێدا كه‌ یارمه‌تیده‌رێكی به‌هێزن بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێویستییه‌كان جه‌سته‌ و دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ نه‌خۆشییه‌ جۆراوجۆره‌كان، هه‌ر خودی به‌رهه‌می میوه‌كه‌ نا، به‌ڵكوو گه‌ڵاكه‌یشی له‌ زۆر بواردا به‌كارده‌هێنرێت.

هه‌نجیره‌ میوه‌یه‌كی فره‌ جۆر و فره‌ ڕه‌نگه‌، به‌ ڕه‌نگی زه‌رد و سوور و ڕه‌ش بوونی هه‌یه‌ و كۆمه‌ڵێك جۆری زۆری هه‌یه‌ و هه‌ریه‌كه‌یشیان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌، گرنگترین سووده‌كانیشی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌.

– وردكردنی دوو تا سێ گه‌ڵای هه‌نجیر له‌ ناو ئاو و دواتر غه‌رغه‌ره‌كردن به‌ ئاوه‌كه‌ی به‌ ته‌واوی له‌ بۆنی ناخۆشی ده‌م دوورتان ده‌خاته‌وه‌ و برینی گه‌ده‌یش چاره‌سه‌ر ده‌كات.

-شه‌ش هه‌نجیر بكه‌ ناو كوپێكی ئاو و له‌ شه‌و لێی بگه‌ڕێ تا به‌یانی له‌ ناو ئاوه‌كه‌ بمێنێته‌وه‌، به‌یانی زوو هه‌نجیره‌كه‌ و ئاوه‌كه‌ بخۆ و بۆ ماوه‌ی مانگێك له‌سه‌ر ئه‌مه‌ به‌رده‌وام به‌، به‌ ته‌واوی به‌ردی گورچیله‌ ده‌شكێنێت و له‌ناوی ده‌بات.

– زیپكه‌ی هه‌رزه‌كاری، هه‌نجیری تازه‌ له‌ت بكه‌ و ڕووی ناوه‌وه‌ی له‌سه‌ر شوێنی زیپكه‌ی گه‌نجی بۆ ماوه‌ی 15 تا 20 خوله‌ك بیهێڵه‌وه‌، به‌ ته‌واوی زیپكه‌ی هه‌رزه‌كاری و شوێنه‌واره‌كانی له‌ناو ده‌بات.

-بۆ نه‌خۆشی شه‌كره‌، ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پۆتاسیۆم كه‌ ڕێگر ده‌بێ له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ ڕێكخستنی شه‌كر له‌ خوێن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر شه‌كره‌ت هه‌یه‌، كه‌وچكێك هه‌نگوین بخه‌ره‌ ناو له‌تی هه‌نجیرێكه‌وه‌ و ڕۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌ به‌رده‌وامی بیخۆ، دوای هه‌فته‌یه‌ك ئاستی شه‌كره‌ت به‌ خێرایی داده‌به‌زێنێت.

ش.ك

بابەتی دواتر

15112018652600_7uqrf39c

‌رێنماییەک سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی بوتڵی غاز بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی رێنماییەکی سەبارەت بە شێوازی بەکارهێنانی بوتڵی غاز لەناو ماڵان و شوێنە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *