4003506

رخی نەوتی ئەمەریكی بۆ یەكەم جار لە دوای سێ ساڵ گەیشتە سەرووی 70 دۆلار.

كۆتای هەفتەی رابردوو نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 74 دۆلار و 93 سەنت داخرابوو، بەڵام ئەمڕۆ نزیكەی دۆلارێك لە نرخەكەی هەڵكشا و گەیشتە 75 دۆلار و 83 سەنت.

گرنگترین هۆكاری دابەزینی نرخی نەوت بریتییە لە پەرەسەندنی نیگەرانییەكان لەبارەی ئەگەری كشانەوەی ئەمەریكایە لە رێككەوتنی ناوكیی ئێران. هاوكات دابەزینی بەرهەمهێنانی نەوتی ڤەنزوێلاش ئەمڕۆ كاریگەری خستووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت. بڕیارە 12ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ دوایین بڕیاری خۆی لەبارەی مانەوە یان كشانەوە لە رێككەوتنی ناوكیی ئێران دەربكات.

بەگوێرەی dailyfx نرخی نەوتی جۆری ئەمەریكیش كە ناسراوە بە wti ئەمڕۆ دووشەم بۆ یەكەم جار لە دوای سێ ساڵ و نیو گەیشتە سەرووی 70 دۆلار.

ئەوەی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا كاریگەریی گرنگی بۆ سەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبووە، ئەو رێككەوتنانە بووە كە لە لایەن وڵاتانی ئۆپێك و وڵاتانی دەرەوەی ئۆپێك لەبارەی سنوورداركردنی بەرهەمهێنانی نەوت واژوو كراون.

گرنگترین رێككەوتن لە كۆتای 2016 واژوو كرا و دوای شەش مانگ لە ساڵی 2017شدا رێككەوتنەكە درێژ كرایەوە. پێشتر وڵاتان بە لێشاو نەوتیان دەخستە بازاڕەوە لە كاتێكدا بازاڕ پێویستی بەو بڕە زۆرەی نەوت نەبوو و كاتێكیش ئاستی خستنەڕوو زۆر بەرزتر بوو لە ئاستی داخوازی، ئەوا نرخی نەوت رووی لە دابەزین كرد. نرخی نەوت لە كۆتای ساڵی 2015 گەیشتە 27 دۆلار كە لەو كاتەدا هەندێك وڵاتی ئەندامی ئۆپێك لە خوارووی 20 دۆلار نەوتەكانیان ساغ دەكردەوە.

ش.ك

بابەتی دواتر

2291

سێ هاووڵاتی بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بوونە قوربانی

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین ڕای گەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەم سێ‌ كەس بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوونەتە قوربانی.لە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *