1280x960

پاره‌یه‌ك بۆ هاوسه‌ر و دایك و باوك و كچ و كوڕی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت

ئه‌حمه‌د ڕه‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكروان ڕایگه‌یاند:”ماوه‌یه‌ك بوو به‌ چه‌ند هۆكارێكه‌وه‌ هاوكاری چاره‌سه‌ری كه‌سوكاری شه‌هیدان وه‌ستابوو، بۆیه‌ دوای هه‌وڵ و به‌دواداچوونێكی زۆر،توانیمان ڕه‌زامه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرین كه‌ ده‌ست بكرێته‌وه‌ به‌ دابه‌شكردنه‌وه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌”.

وتیشی: “ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ هاوسه‌ر و دایك و باوك و كچ و كوڕی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ هه‌رێمی كوردستان خه‌رج ده‌كرێت”.

ئاشكراشی كرد، كه‌ به‌پێی ریزبه‌ندی ناوه‌كان و ئه‌وانه‌ی داواكارییان پێشكه‌ش كردووه‌، ده‌توانن له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 7/5/2018 ه‌وه‌ سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی، كه‌ بۆیان دیاریكراوه‌.

ئه‌وه‌شی خشته‌ڕوو، بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان كراوه‌ مانگانه‌ 100 ملیۆن دیناره‌ كه‌ له‌ مانگی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ خه‌رج ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ 4هه‌زار و 490 هاووڵاتی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان سوودی لێده‌بینن.

ش.ك

بابەتی دواتر

FB_IMG_1552290786598

كۆنفڕانسی حەوتەمی بزووتنەوەی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

كۆنفڕانس دوای خوێندنی چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز و مارشی بزووتنەوەی ئیسلامی دەستی بەكارەكانی كرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *