321651Image1

موچەی مانگی 4ی چوار فەرمانگەكە لەلایەن بەغداوە نەهاتووە

دابەشكردنی موچەی مانگی 3ی هەر “چوار فەرمانگەی پاسپۆرت، رەگەزنامە، نیشنگەو كارتی زانیاری” ئاشكرادەكرێت و بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانیش رایدەگەیەنێت: ئاگاداركراوینەتەوە كە رۆژی دووشەممەی داهاتوو موچە وەردەگرین.

عەمید سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند: رۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئاگادار كراوینەتەوە كە رۆژی دووشەممە 7ی 5ی 2018، موچەی هەر چوار فەرمانگەی (پاسپۆرت، رەگەزنامە، نشینگەو كارتی زانیاری) دابەشدەكرێت.

وتیشی: “نازانین موچەی مانگی چەند وەردەگرین، تەنیا ئاگادار كراوینەتەوە كە لیستی موچە ئامادە بكەین و رۆژی دووشەممە موچە وەردەگرین”.

لیوا هێرش ئەحمەد بەڕێوەری گشتی رەگەزنامەی هەرێم رایگەیاند: ئەو موچەی لەلایەن بەغداوە هاتووە، موچەی مانگی (3)یەو لەم هەفتەیەدا دابەشدەكرێت، وتیشی: ” موچەی مانگی 4ی چوار فەرمانگەكە لەلایەن بەغداوە نەهاتووە.

ش.ك

بابەتی دواتر

20190116_2_34438401_40770861_Preview

بەوێنە..له‌ وان و مووش و به‌دلیس رێگای 419 گوند داخراوه‌

به‌ هۆی به‌فر و دروستبوونی ته‌م له‌ پارێزگاكانی وان، مووش و به‌دلیس رێگاوبانی 419 گوند …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *