بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە لەپارێزگای هەولێر بە ئامادەبونی دوو سەركردەی ئیسلامی كەرنەڤاڵی لیستی 175ی ئیسلامیخوازان بەڕێوە بچێت.
ئەمڕۆ دووشەممە هەشتی ئایاری 2018 بە ئامادەبونی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و مامۆستا عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، كەرنەڤاڵی لیستی 175ی ئیسلامیخوازان لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێت.
جێگای ئاماژەبۆكردنە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و بزووتنەوەی ئیسلامی بە لیستی ژمارە 175ی ئیسلامیخوازان و ئیصلاحخواز بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەن.
ب.هـ