376956Image1

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو پیرۆزبایی سەرکەوتنی نەهزەی توونسی دەکات

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی حیزبی نه‌هزه‌ی تونسی له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان پیرۆزبایی لە سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی تونسی دەکات.

سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی حیزبی نەهزەی توونسی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان پیرۆزبای لە شێخ راشد غه‌ننوشی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌هزه‌ی تونسی دەکات.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایدەگەیێنێت، به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه‌ هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنتانم له‌ كۆتا هه‌ڵبژاردنه‌كاندا پێگه‌یشت، وایده‌بینین ئه‌مه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ تێگه‌یشتنی دروست له‌ بنه‌ماكانی لێبورده‌یی ئیسلامی، كه‌ ته‌وژمی میانڕه‌وی و هاوسه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات.

لە بەشێکی پیرۆزباییەکەدا کە بۆ سەرۆکی بزووتنەوەی نەهزەی تونسی ناردووە دەڵێت: “هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم له‌گه‌ڵ جوانترین سڵاو و خۆشه‌ویستیم بۆ برایان له‌ سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌كه‌تان، هه‌میشه‌ له‌ سه‌ركه‌وتندا بن و خوداش پشتیوانی چاكانه‌”.

ب.هـ

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 121 هەزار و 500 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *