fdadc4ef84373f18144011fb3778d1cb

كۆمسیۆن : سێشه‌ممه‌ دوا واده‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌

بریاره‌ رۆژی‌ شه‌ممه‌ی‌ داهاتو 2018/5/12، هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌رێوه‌بچێت، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: رۆژی سێشه‌ممه‌ دوا واده‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدانه‌. داواش له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌، سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان.

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، رۆژی سێشه‌ممه‌ 8-5-2018، دوا واده‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدانه‌. ناوبراو به‌پێویستی‌ ده‌زانێت كه‌ هاوڵاتییان له‌رۆژی ده‌نگداندا كارتی ده‌نگدانیان پێبێت، چونكه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بێبه‌ش ده‌بن له‌مافی ده‌نگدان.

جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆن داواش له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ كارتی ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدانیان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه‌، سه‌ردانی بنكه‌كانی كۆمسیۆن بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی كارته‌كانیان، رۆژانه‌ له‌سه‌عات هه‌شتی به‌یانییه‌وه‌ بۆ چواری ئێواره‌ ده‌رگای بنكه‌كان به‌روی هاوڵاتیاندا كراوه‌ته‌وه‌.

ش.ك

بابەتی دواتر

9660167411073024_n

ڕابەری گشتی لەگەڵ مسعود بارزانی کۆبوەوە

مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامیی لە صلاح الدین سەردانی کاک مسعود بارزانی سەرۆکی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *