rouhanitrump-1507387272

حه‌سه‌ن رۆحانی: كۆماری ئيسلامى ده‌ست به‌ پیتاندنی یۆرانیوم ده‌كاته‌وه‌

راگه‌یاندنه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی وڵاتان و ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا.

پاش راگه‌یاندنه‌كه‌ی ترامپ راسته‌وخۆ حه‌سه‌ن رۆحانی ، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا راگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی ده‌ست به‌ پیتاندنی یۆرانیوم ده‌كاته‌وه‌ به‌بێ هیچ مه‌رجێك ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌ شكستی هێنا به‌ڵام له‌وه‌دا بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌بن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی راسپاردوه‌ بۆ ئه‌نجامدانی دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ سودی بۆ ئێران ماوه‌ یان نا. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌یدا بێت پابه‌ندده‌بن به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌.

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاش له‌كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاره‌كه‌ی ترامپ رایگه‌یاند كشانه‌وه‌ی یه‌كلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی ناسه‌قامگیری و دروستكردنی ناكۆكی نوێ له‌ ناوچه‌كه‌.

له‌لای خۆیشییه‌وه‌ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیاو به‌ریتانیا به‌داخن له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و سێ وڵاته‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا پابه‌ندبونی خۆیان به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌وه‌ دوپاتكرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنیۆ گۆتریش، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان رێككه‌وتنه‌كه‌ی به‌ ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بۆ به‌رگرتن له‌چه‌كی ئه‌تۆمی ناوبردو داواشی له‌و وڵاتانه‌ كرد كه‌ ئیمزای رێككه‌وتنه‌كه‌یان كردوه‌ پابه‌ندبن پێوه‌ی.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ترامپ كردو رایگه‌یاند پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاربكات بۆ رێگرتن له‌ئێران بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی.

هه‌روه‌ها سعودیه‌ش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ ترامپ كرد و رایگه‌یاند سعودیه‌ پشتیوانی له‌ ناوه‌ڕۆكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ترامپ ده‌كات بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا ئابورییه‌كان به‌سه‌ر ئێراندا كه‌ پێشتر به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه‌ هه‌ڵپه‌سێردرابون.

فیدرێكا مۆگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌كاردانه‌وه‌یدا‌ به‌رامبه‌ر به‌ بڕیاره‌كه‌ی ترامپ بۆ كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی و داوای له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد پابه‌ندبن به‌ رێككه‌وتنه‌كه‌وه.‌

ش.ك

بابەتی دواتر

draw2412015bb

نرخی دراوەكان

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە.. 100دۆلار 121 هەزار و 500 دینار. 100 یۆرۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *