8632017_logo

ڕوانگەى عێراقى بۆ مافی مرۆڤ: ٢٠٠ خێزانی شەنگال بە هۆى شەڕى کورد و کوردەوە ئاوارەبوون

ڕوانگەى عێراقى بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، بە هۆى شەڕ و پێکدادانى نێوان دوو هێزى کوردی لە دەوروبەرى شەنگال زیاتر لە   ٢٠٠ خێزان ناوچەکانیان جێهێشتووە و ئاوارەبوون.

ڕوانگەى عێراقى بۆ مافی مرۆڤ ئەمڕۆ ٦ی ئازار  ڕایگەیاندووە، بە هۆى شەڕى هێزەکانى یەبەشە و پێشمەرگەى ڕۆژئاوا کە دوو هێزى کوردین لە ناوچەى شەنگال زیاتر لە ٢٠٠ خێزان ئاوارەبوون.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو خێزانانە ڕۆیشتوونەتە چیاکانى  دەوروبەرى شەنگال و لە ئێستادا پێویستیان بە هاوکاری و خۆراک هەیە و زۆربەشیان ژن و منداڵن.

ڕوانگەى عێراقى بۆ مافی مرۆڤ داواشیکردووە لە هەر دوو لایەنى کێشەکە پێکدادانى سەربازى لە ناو خەڵکانى مەدەنى و شوێنی نیشتەجێی دانیشتوان ئەنجام نەدەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە کەلە ٣ی ئازارى ٢٠١٧ لەکاتى جوڵاندنى هێزێکى پێشمەرگەى ڕۆژئاوا لەلایەن وەزارەتى پێشمەرگەوە، شەڕ لەنێوان هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال و هێزی ڕۆژ ڕوویدا و فەرماندەکانی ئەو دوو هێزە یەکدی تۆمەتبار دەکەن بە دەستپێشخەری، هاوکات لە شەڕەکەدا کوژراو بریندار لە هەردوولا هەیەو ئەمەش ناڕەزاییەکى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا و زۆربەى لایەنەکان و چین و توێژەکانى کوردستان داواى ڕاگرتن و کۆتایى هێنان بەو گرژییە دەکەن.

بابەتی دواتر

03a86a846b8aeaffafbf7f91ba175bad_L

لەسەر فرۆشتنی گۆشتی گوێدرێژ لەسلێمانی ڕونكردنەوە دەدرێت

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت رەدی دەكاتەوە لە شاری سلێمانی گۆشتی گوێدرێژ فرۆشرابێت و رایدەگەیەنێت: دەزگایەكی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *