32169480_882309458644162_2625491723970674688_n

پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستیپێكرد

پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ سه‌رانسه‌ری عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 10ی ئایاری 2018، پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری عیراق و هه‌رێم بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكرد.

له‌ پارێزگای هەولێر 16 کورسی هەیە، 25 کیانی سیاسی کە 19یان حزبی سیاسین و چواریان هاوپەیمانین ودووانیشیان سەربەخۆن، کێبڕکێ لەسەر کورسییەکان دەکەن.

لە هەرێمی کوردستان 99 بنکەی دەنگدان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ و ئاسایش کراونەتەوە و ئەمڕۆ ئەو هێزانە دەنگی خۆیان دەدەن.

لە قەزای کەلار 27 بنکەی دەنگدان و 159 وێستگەی دەنگدان هەن.

لە قەزای کفری حەوت بنکەی دەنگدان و 40 وێستگەی دەنگدان هەن، لە قەزای دەربەندیخان 12 بنکەی دەنگدان و 69 وێستگەی دەنگدان هەن.

هەروەها لە سنوری پارێزگای هەولێر زیاتر لە 50 هەزار دەنگدەری تایبەت هەن و 21 بنکە و 119 وێستگەی دەنگدانیش کراونەتەوە.

رۆژی‌ 15ی‌ نیسانی 2018 بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی‌ عیراق ده‌ستی‌ پێكردووه‌ و رۆژی‌ 10ی‌ ئایار كۆتایی‌ دێت، رۆژی‌ 12ی‌ ئایاریش هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانه‌، بڕیاریشه‌ دوو رۆژ پێشتر و له‌ 10ی 5 ده‌نگدانی تایبه‌ت كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ 88 حزب و هاوپەیمانی بەشدارن، شەش هەزار و 904 کاندید کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 329 کورسی دەکەن، 24 ملیۆن کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش 52 هەزار بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری عیراق دادەنرێن.
به‌پێی ئامارێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، له‌ ده‌نگدانی تایبه‌تدا له‌ 10ی ئایار زیاتر له‌ 940 هه‌زار كه‌س له‌ كه‌رتی ئه‌منی و سه‌ربازی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه‌ كه‌ سوپا و پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌كانی ناوخۆ و دژه‌تیرۆر و هێزه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.
ب.هـ

بابەتی دواتر

832017100800_1539142812015_7kumat

حكومه‌تی‌ هه‌رێم په‌یامێك بۆ رای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی قوربان له‌ موسڵمانانی هه‌رێمی كوردستان، عیراق و جیهان پیرۆز ده‌كات …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *