FD2F269C-0386-4C41-AE2D-1F279C4179AE_w1023_r1_s

ماکرۆن داوا لە ڕۆحانی دەکات دەست بە ڕێکەوتنە ناوکییەکەوە بگرێت

سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی کرد لەگەڵ فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیادا دەست بە بەندەکانی ڕێکەوتنە ناوەکییەکەوە بگرێت کە لە ساڵی 2015 دا واژۆ کراوە، ئەمەش سەرەڕای کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنەکە.

دوای ڕۆژێک لە کشانەوەی ئەمەریکا لە ڕێکەوتنەکە، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا ماکرۆن وتی ئامانجی ئەو ” پاراستنی سەقامگیری ناوچەکەیە.”

دوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی نێوان ماکرۆن و ڕۆحانی، کۆشکی ئیلیزییە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ” سەرۆکی فەڕەنسا جەختی لە ئامادەیی فەڕەنسا کردۆتەوە لە بەردەوامبوونی لە کارکردن بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لە هەموو ڕووەکانیەوە.”

لەلای خۆشیەوە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا بە ماکرۆنی وت ئەوروپا هەلی سنوورداری هەیە بۆ پاراستنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێراندا.

ڕۆحانی وتی ” بەپێی ڕەوشی ئێستا، ئەوروپا هەلی زۆر سنوورداری لەبەردەمدایە بۆ پاراستنی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە و دەبێت بەزووترین کات هەڵوێستی خۆی ڕوون بکاتەوە و نیازەکانی ڕابگەیەنێت سەبارەت بە بەرپرسیارێتییەکانی.”

 

ب.هـ

بابەتی دواتر

16102018102600_n47dxu1x

‌له‌ ژێر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپبوو ده‌ست به‌سه‌ر جگه‌ری به‌سه‌رچودا گیرا

قایمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار رایگه‌یاند، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ عه‌لوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 20 ته‌ن ته‌ماته‌ی خراپدا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *